riklam

زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ چاوه‌ڕێی مێرده‌كه‌ی ده‌كات

ژنان 08:08 PM - 2022-02-14

هه‌موو ژیانی پێكه‌وه‌یی و هاوسه‌رگیری (ره‌عنا) بریتیبوو له‌ 4 مانگ و له‌وه‌به‌دواوه‌ به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه‌و رۆژی به‌ئومێدی بینینه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی گوزه‌راندوه‌.

خه‌می ئه‌و ژنه‌، خه‌مێكی هاوبه‌شی ئه‌و ژنانی كورده‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كانیان له‌ شه‌رِی ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووی نێوان هه‌ردوو وڵاتی عیراق و ئێراندا دیارنه‌ماون .

ره‌عنا محه‌مه‌دی 60 ساڵ، ته‌نها 4 مانگ له‌ ژیانی هاوبه‌شی تێپه‌رِی كرد كه‌ عه‌بدوڵڵای مێردی بووه‌ سه‌ربازو چووه‌ بۆ شه‌رِو ئیتر سۆراغی نه‌ماوه‌.

رِه‌عنا به‌وهۆیه‌وه‌ هیچ منداڵێكی نیه‌، له‌دوای بێ سه‌روشوێن بوونی هاوسه‌ره‌كه‌یشی، له‌ ماڵی براكه‌ی له‌ قه‌زای كه‌لار ده‌ژی.

 له‌م ماوه‌یه‌شدا روبه‌رِوی زۆر ئازارو خه‌م بوه‌ته‌وه‌، له‌م دواییه‌شدا ره‌عنا توشبونی شێرپه‌نجه‌بووه‌.

PUKmedia زمناكۆ یه‌حیایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket