riklam

دادگایکردنی ژنە چالاکوانەکەی بادینان دوادەخرێت

کوردستان 04:36 PM - 2022-02-14

بریار بوو ئەمرۆ یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی (بێریڤان ئەیوب) یەکێکی تر لە دەستگیرکراوانی بادینان بەرێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبونی دادوەرەوە بۆ 28ی ئەم مانگە دواخرا .

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشدار حەسەن ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن وتی: وابڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە 14-2-2022 یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی ژنە چالاکوان بێریڤان ئەیوب کە یەکێکی ترە لە دەستگیرکراوانی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی دادوەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆهاتوەو گوایە کوڕەکەی توشی روداوو بووە دادگاییەکە دواخرا بۆ رۆژی 28ی ئەم مانگە.

وتیشی: ئێمە چەند پارێزەرێک ئامادە بوین و ویستمان ئەمڕۆ بەرگری لەو تۆمەتانە بکەین کە بۆ خاتوو بێریڤان هەڵبەستراوەو ویستمان لە رۆژی خۆشەویستیدا بێتاوانی بسەلمێنین بەڵام بەداخەوە دادگاییەکە دواخرا.

بێریڤان ئەیوب حەسەن، ژنه‌ چالاکوانی بادینان کە لە 13ی تشرینی یەکەمی 2020-ەوە ده‌ستگیركراوه‌و 16 مانگە دەستبەسەرە، ئه‌و ژنه‌ چالاكوانه‌ خاوه‌نى پێنج منداڵه‌، بەپێی ماددەی 1 لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکراوە.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket