riklam

سلێمانی.. خوێندكارانی قۆناغی 12 داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن

کوردستان 12:22 PM - 2022-02-14

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14-2-2022له‌به‌رده‌م بینای په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا له‌ شاری سلێمانی، به‌شێك له‌ خوێندكارانی قۆناغی 12 ئاماده‌ی گردبوونه‌وه‌، داوای كه‌م كردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان خوێندن ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، تاوه‌كو ئێستا كه‌ وه‌رزی دووه‌می خوێندنه‌، هێشتا وانه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م به‌ته‌واوی نه‌خوێندراوه‌، ئه‌وه‌ش واده‌كات تاكۆتایی ساڵ وانه‌كان به‌ته‌واوی نه‌خوێندرێت.

خوێندكاران داوا ده‌كه‌ن بابه‌ته‌كانی خوێندنیان بۆ كه‌م بكرێته‌وه‌، گه‌رنا ئه‌وا له‌ گردبونه‌وه‌ و بایكۆت كردنی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بن.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
وێنه‌/ شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket