riklam

یەکەمین پێشەنگای کاری دەستی ئێرانی لەکەرکوک کرایەوە

هەمەڕەنگ 04:23 PM - 2022-02-10

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەهۆڵی تایم سەنتەر مۆڵ لەگەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکوک یەکەمین پێشەنگای کاری دەستی ئێرانی کرایەوە.

 

لەبارەی پێشەنگاکەوە شەوبۆ مستەفا سەرپەرشتیاری پێشەنگای ڕایگەیاند: پێشەنگاکەیان لەوڵاتی ئێرانەوە هێناوەتە شاری کەرکوک و زیاتر لە 30 کۆمپانیا و کارگە و کارخانەی ئیرانی بەشدارییان تێدا کردوە.

 

رونیشی کردەوە هەموو بەرهەمە بەشداری پێکراوەکان بەرهەمی کاری دەستی ئێرانن.

 

وتیشی: کۆمپانیاکان لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێران وشارەکانی تری ئێرانەوە بەشدارن و لەساڵانی ڕابردوو 10 پێشەنگای لەو جۆرەیان لەشاری سلێمانی کردۆتەوەو ئەوەی لەکەرکوک کراواتەوە یەکەم پێشەنگایانە و هیوای خواست خەڵکی کەرکوک سوود لەبەرهەمە ئێرانیەکان وەربگرن کەماوەی 10 ڕۆژ لەکەرکوک دەمێنینەوە.

 

PUKmedia کەرکوک،محەمەد ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket