riklam

داوا ده‌كرێت روفاتی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ماوه‌ بھێنرێنه‌وه‌

کوردستان 03:05 PM - 2022-02-10

ژماره‌یه‌ك رێكخراو و كه‌سایه‌تی بواری جینۆساید داوا ده‌كه‌ن په‌له‌ بكرێت له‌ ھێنانه‌وه‌ی روفاتی گۆڕه‌كانی سه‌ماوه‌.

ژماره‌یه‌ك رێكخراو و چالاكوانانی بواری جینۆساید له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، سێ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ ساڵی 2019 له‌ دووری 40 كیلۆمه‌تر پارێزگای سه‌ماوه‌، له‌سه‌ر رێگه‌ی نوگره‌ سه‌لمان 171 روفاتی ئه‌نفالكراوانی كورد دۆزرانه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا ئه‌و رووفاتانه‌ نه‌ھێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان.

راشیگه‌یاندوه‌، له‌ ئێستادا ھیچ بیانوویه‌ك بۆ دواكه‌وتنی ھێنانه‌وه‌ ڕوفاته‌كانی سه‌ماوه‌ نییه‌، چونكه‌ له‌كۆتایی مانگی ته‌موزی ساڵی 2019 تیمی نیشتمانی ھه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان كه‌ پێكھاتبوو له‌ كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ده‌زگای شه‌ھیدانی عیراق و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوانی ھه‌رێم و پزیشكی دادوه‌ری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدراڵ ده‌ستیان به‌ ھه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان كرد، روفاته‌كان گوازرانه‌وه‌ بۆ پزیشكی دادی به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی نموونه‌ی ئیسكیان لێوه‌ربگیرێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket