riklam

خوێندنگەیەك لەبەر نەبوونی مامۆستا دادەخرێت

پەروەردە 11:16 AM - 2022-02-07

خوێندنگەی نزاریە لەبرادۆست بەهۆی نەبوونی مامۆستا، بەڕووی 300 خوێندكاردا داخرا.

لەبەشێكی قوتابخانەكانی برادۆست گرفتی مامۆستای بابەت هەیە  قوتابخانەی دواناوەندی نزارایە بەڕوویی 300 خوێندكاردا داخرا، ئەمەش وایكردووە خوێندكاران لەوانەكانیان دوابكەون بەتایبەت خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی.

لەوبارەیەوە مامۆستای نزار رەزاق مامۆستای خوێندنگەكە بە PUKmedia ی راگەیاند: زیاتر لە سالێكە شایستە داراییەكانایان پێنەدراوە ئەوانیش بڕیاریان داوە چیتر نەچنە هۆڵەكانی خوێندن و وانە بەخوێندكاران نەڵێنەوە.

 جگە لە خوێندنگەی دواناوەندی نزاریە لەبەشێكی تری خوێندنگەكانی برادۆستیش گرفتی مامۆستایی بابەت هەیە ئەمەش وایكردووە خوێندكاران لەوانەكانیان دوابكەن.

PUKmedia هاوار عەباس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket