راهێنه‌رە کوردەکەی تۆپى ده‌ستى عیراق تیپێكى به‌هێز دروستده‌كات
هەمەڕەنگ 09:16 AM - 2022-02-05
زیاتر له ١٥ رۆژ په‌ى به په‌ى یاوه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى بۆ تۆپى ده‌ستى كرد‌و له گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتى مێژووى كیشوه‌رى ناوى نووسرایه‌وه‌و به كراوه‌یش باس له داهاتووى ئه‌و تیپه ده‌كات كه ئێسته هه‌موو چاوه‌كانى وه‌رزشى عێراق و ته‌نانه‌ت كیشوه‌رى ئاسیاشى له‌سه‌ره پاش ئه‌وه‌ى پله‌ى شه‌شه‌میان له پاڵه‌وانێتى تۆپى ده‌ستى ئاسیا بۆ كوڕان له سعودیه مسۆگه‌ر كرد و ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاویش مابوو بۆ پاڵه‌وانێتى جیهان سه‌ربكه‌ون به‌ڵام جیاوازى دوو گۆڵ ئه‌و پلیته‌ى به عێراق نه‌به‌خشى .
له دوا ساته‌كانى مانه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌كه له شوێنى حه‌وانه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له هۆتێل میرۆسرى له شارى ده‌مامى سعودیه گفتوگۆیه‌كم له‌گه‌ڵ كامه‌ران حه‌سه‌نى ئه‌ندامى یه‌كێتیی تۆپى ده‌ستى عێراق ئه‌نجامدا تاوه‌كو سه‌رنج و بۆچوونى له كۆى گشتى به‌شداربوونیان له‌و پاڵه‌وانێتییه‌و داهاتووى ئه‌و یارییه‌و هه‌ڵبژارده‌كه بزانم .
كامه‌ران حه‌سه‌ن ، ئه‌ندامه كورده‌كه‌ى یه‌كێتیی تۆپى ده‌ستى عێراق كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌كێتییه‌كه سه‌رۆكایه‌تى شاندى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له وڵاتى سعودیه كرد ، له دیدارێك له نێو جه‌رگه‌ى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌وه باسى له‌وه كرد ،هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى ئاماده‌كارییه‌كانى به قه‌باره‌ى هه‌ڵبژارده زلهێزه‌كان و به‌شداره‌كانى دیكه زۆر كه‌م بوو ، عێراق به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى له ئێران ئه‌نجامداو دواتر چه‌ند رۆژێك له قه‌ته‌ر پاشان گه‌ڕایه‌وه دواتر هاته وڵاتى سعودیه بۆ به‌شداریكردن له‌و پاڵه‌وانێتییه،له كاتێكدا هه‌ڵبژارده به‌شداره‌كانى دیكه چه‌ندین مانگ به‌شدارى كه‌مپ و مه‌شقى راهێنانیان كردبوو ، له وڵاتانى ده‌ره‌وه ، سعودیه‌ى میواندار چه‌ند رۆژێك گه‌شتى ئیتاڵیاى كرد بۆ كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنان و وڵاته‌كانى دیكه‌ش هاوشێوه .
كامه‌ران حه‌سه‌ن وتیشى ، موئمن شه‌ریفى راهێنه‌رى میسرى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش پاڵه‌وانێتییه‌كه گرێبه‌ستى ئیمزا كرد دواى ئه‌وه‌ش تیپه‌كه‌ش كه گه‌شتى كرد به كه‌م و كوڕیه‌وه له رووى یاریزان هات چونكه یاریزانی پێكراوى هه‌بوو كه یه‌كێك له باشترین و سه‌ره‌كیترین یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه بوو گه‌شتى نه‌كرد .
ئه‌ندامه‌كه‌ى یه‌كێتیی تۆپى ده‌ستى عێراق ده‌لێت ، راهێنه‌رى تۆپى ده‌ستى عێراق كه‌سایه‌تیه‌كى ناسراوى ئه‌و یارییه‌و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى داوه تیپێكى تۆكمه‌و به‌هێزو داهاتووى بۆ عێراق دروست بكات كاتێك گرێبه‌ستى ئه‌م تیپه‌شى كرد كه‌س مه‌رجى بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه نه‌بوو ، به‌ڵام ئه‌و له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنیه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى به‌ده‌ستهێنا كه بووه تووشى شۆك بوونى ته‌واوى كیشوه‌ره‌كان ، كامه‌ران حه‌سه‌ن وتیشى ، ئه‌و راهێنه‌ره میسرییه به‌رنامه‌یه‌كى تۆكمه‌ى هه‌یه رۆژى یه‌كى مانگى داهاتوو ده‌گاته شارى سلێمانى و ئاماده‌ى گردبوونه‌وه‌ى دووه‌مى پاڵه‌وانێتیی عێراق بۆ یانه‌كان ده‌بێت كه له شارى سلێمانى به‌رێوه‌ده‌چێت ، له‌وێشه‌وه فۆرماتى هه‌ڵیژارده‌كه ده‌ست پێده‌كات و چه‌ندین یاریزانى نوێ ده‌خاته هه‌ڵبژارده‌كه‌وه‌و هاوكات چه‌ند یاریزانیش له پێكهاته‌كه‌ش دوورده‌خاته‌وه ، هاوكات راشیگه‌یاندوه كه به نیازه ره‌گه‌زاندن ( تجنیس ریاچی ) بۆ چه‌ند یاریزانێك بكات ، چونكه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كه وڵاته‌كانى تر‌ى كیشوه‌ره‌كه نیوه‌ى زیاتریان ره‌گه‌زاندیان بۆ یاریزانه‌كان كردووه واته یاریزانى تر‌ى وڵاتانیان هێناوه .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى یه‌كێتیی تۆپی دەستی عێراق وتیشى کاروانی داهاتووی بەشداریکردنە لە یارییەکانی ئاسیاد لە چین و یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە تورکیا .
PUKmedia ده‌مام - هه‌رێز جه‌مال
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24