riklam

زانكۆی سلێمانی گۆشه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مه‌كانی خاتوو گه‌لاوێژ ده‌كاته‌وه‌

کتێب 04:47 PM - 2022-02-03

له‌ كتێبخانه‌ی گشتی زانكۆی سلێمانی، گۆشه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌به‌رهه‌مه‌كانی خاتوو گه‌لاوێژ ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ میانه‌ی پێشكه‌ش كردنی چه‌پكه‌ گوڵی ڕێزو وه‌فای خاتوو گه‌لاوێژ به‌ پ.د. ڕه‌زاحه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی، به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێهه‌می زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عێراق به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی سایتی وێبۆ مێتریكی جیهانی، كه‌ بۆماوه‌ی 5 ساڵی ته‌واوه‌ زانكۆی دایك به‌رده‌وامه‌ له‌م ئاسته‌ زانستیه‌دا.  

له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ دكتۆر ژینۆ عه‌بدولڵا له‌ وێب سایتیgalawzh.com  پ.د. ڕه‌زاحه‌سه‌ن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی باسی له‌كردنه‌وه‌ی گۆشه‌ی كتێبخانه‌ی خاتوو گه‌لاوێژ كرد له‌ كتێبخانه‌ی گشتی زانكۆی سلێمانی و وه‌ك زۆربه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی تر كه‌به‌رهه‌مه‌كانیان پیشان دراوه‌ و خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ توێژه‌ران و خوێنه‌ران و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی زانكۆی سلێمانی.

هاوكات ته‌واووی به‌رهه‌مه‌كانی خاتوو گه‌لاوێژ به‌شێوازی ئۆنلاین و pdf  له‌لایه‌ن galawzh.com  پێشكه‌ش به‌ زانكۆی سلێمانی كرا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هاوكاری و یارمه‌تیدانی توێژه‌ران و خوێندكاران و خوێنه‌ران زیاتر سوودی هه‌بێت.
PUKmedia وێنه‌/ هێمن كاكه‌یی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket