riklam

سەرۆكی پەرلەمان بەشداری ساڵیادی كارەساتی 1ی شوبات دەكات

کوردستان 01:22 PM - 2022-02-01

تاجەگوڵینەی یادو وەفای پەرلەمانی كوردستان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی یەكی شوبات دانرا.
بەیانی ئەمڕۆ 1ی 2ی 2022 لە ساڵیادی كارەساتی یەكی شوباتدا، د.رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداری لە رێوڕەسمی یادی كارەساتی یەكی شوباتدا كرد.
لەڕێوڕەسمەكەدا سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەك لەئەندامان و راوێژكارانی پەرلەمان و وەزیرانی حكومەت و نوێنەرانی پێكهاتە ئاینییەكان و نوێنەران و كۆنسوڵی وڵاتان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان ئامادەیبوون.
لەلایەن د.ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، تاجەگوڵینەی یادو وەفای پەرلەمانی كوردستان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی كارەساتی یەكی شوبات دانرا.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket