riklam

پێنجوێن.. دەستپێکردنەوەی خوێندن دوادەخرێت

کوردستان 07:01 PM - 2022-01-30

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای پێنجوێن به‌هۆی بوونی به‌فرێكی زۆره‌وه‌ له‌ كۆڵانه‌كانی سه‌نته‌ری شار، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی خوێندنی بۆ 1ی شوباتی 2022 دواخست.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای پێنجوێندا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە هاتووه‌: ئاگاداری سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکانی ناوشاری پێنجوێن دەکەن کە لە بەرئەوەی شارەوانی خەریکی پاک کردنەوەی کۆڵانەکان و بەردەرگای قوتابخانە و خوێندنگەکانه‌، تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم کە ئەنجام نە دراوە لە رۆژی سێشه‌ممه‌ 1ی شوباتی 2022 ئه‌نجام ده‌درێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 31ی كانوونی دووه‌می 2022، كه‌ ده‌رگای سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ رووی خوێندكاراندا ده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان، له‌و قه‌زایه‌ رۆژێك دواده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وێته‌ رۆژی سێشه‌ممه‌.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket