riklam

وۆرکشۆپى سەرکردایەتی لە پەروەردەو خوێندنى باڵا بەڕێوەچوو

پەروەردە 04:40 PM - 2022-01-30

بەئامانجى هەماهەنگى و هاوکارى دامەزراوەکان و پەرەپێدانى تواناکان و ڕاهێنانى ستافى ئەکادیمى و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستی دامەزراوەکان، وۆرکشۆپى سەرکردایەتی لە پەروەردەو خوێندنى باڵا، لەلایەن کۆمپانیاى ڕاوێژکارى بوارى خوێندنى باڵا (GEMS) بەهاوبەشى زانکۆى لەندەن و کامبریج و پاڵپشتى ڕاستەوخۆى کونسوڵخانەى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەچو.

 ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتى (٣٠/١/٢٠٢٢) بەئامادەبونى (ئالان حەمە سەعید) وەزیرى پەروەردە و (د. محمد حوسێن) سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى و نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و (دەیڤید هانت) کونسوڵى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان و ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆکانى کوردستان و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى هەردو وەزارەتى خوێندنى باڵا و پەروەردە، وۆرکشۆپى سەرکردایەتی کردن لە پەروەردەو خوێندنى باڵا بەڕێوەچو.

لە دەستپێکدا د. ئەمیر ساداتى لە کۆمپانیاى ڕاوێژکارى بوارى خوێندنى باڵا (GEMS) لە وتەیەکدا ئاماژەى بە گرنگى بەستنى ئەم وۆرک شۆپەکە کردو ڕایگەیاند، لە ئێستادا پەرەپێدانى سێکتەرى پەروەردەو خوێندنى باڵا لە دەرەوەى سنور کارى سەرەکى ئێمەیە، بۆ ئەم مەبەستەش لە هەرێمى کوردستان و عێراق کارەکانمان چڕکردۆتەوە.

دواتر د. محەمەد حوسێن سەرۆکى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى بە نوێنەرایەتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوە زانستى وتەیەکى پێشکەش کردو ڕایگەیاند: وۆرکشۆپى رابەرایەتى کردن لە پەروەردەو خوێندنى باڵا لەلایەن کۆمپانیاى ڕاوێژکارى بوارى خوێندنى باڵا (GEMS) ڕێکخراوە بە هاوبەشى زانکۆى لەندەن و کامبریج و پاڵپشتى ڕاستەوخۆى کونسوڵخانەى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان.

وتیشى ئامانج لە هەماهەنگى و هاوکارى دامەزراوەکان پەرەپێدانى ڕاهێنانە بۆ ستافى ئەکادیمى زانکۆکانى کوردستان و دامەزراوەکانى پەروەردە بەمەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى زانستیان و پەرەپێدانى پرۆگرامەکان و دڵنیایى جۆرى و توێژینەوەى زانستى و خوێندنى باڵا و ڕیزبەندى نیشتمانى و شێوازەکانى وانەوتنەوەو فێربون و خوێندن و تەکنەلۆجیا و پەرەپێدانى خوێندنى پیشەیى و تەکنیکى لە هەرێمى کوردستاندا.

 لەبەشێکى دیکەى وتەکەیدا ڕایگەیاند: بەپێى کارنامەى ئەم وۆرکشۆپە چاکسازى کردن لە سێکتەرى پەروەردەو خوێندنى باڵا گفتوگۆى جدى لەسەر دەکرێت، بەمەبەستى بەرزکردنەوەى تواناى پەروەردەیى لە هەردو سێکتەرى پەروەردەو خوێندنى باڵاى کوردستاندا.

هەر لە وۆرکشۆپەکەدا دەیڤید هانت، کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان، دڵخۆشى خۆى نیشاند بەم وۆرکشۆپەو هیواى خواست پرۆژە زانستى و ئەکادیمییەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان و سێکتەرى پەروەردە و خوێندنى باڵا و زانکۆکانى کوردستان و زانکۆکانى وڵاتى بەریتانیا زیاتر بێت و ئاستى پەیوەندییەکان بەهێزتر بکرێن.

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket