زیادكردنی باج و گومرگ كارگه‌كانی هه‌رێم به‌ره‌و داخستن ده‌بات
کوردستان 09:11 AM - 2022-01-30
كه‌رتی پیشه‌سازی شاده‌ماری ئابووری زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه، گرنگیه‌كه‌ی به‌و ئه‌ندازه‌یه كه هه‌ر وڵاتێك په‌ره‌ی پێبدات ، ئه‌وا ده‌بێت به‌یه‌كێك له‌خۆشگوزه‌رانترین وڵاتانی جیهان و هۆكارێكیشه بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار‌و هاتنی سه‌رمایه‌ی بیانی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و باشبوونی دۆخی بازار ، هه‌رێمی كوردستان پێویستیه‌كی زۆری به‌كه‌رتی پیشه‌سازیه بۆ به‌هێزكردنی ئابووریه‌كه‌ی و پشت به‌ستن به‌خۆی له‌دابینكردنی كاڵای جۆراوجۆر ، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و كه‌رته فه‌رامۆش كراوه كه به‌هۆیه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه خه‌ریكه له‌ناوده‌چێت ، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زیاتری پێبدات.
به‌گوێره‌ی ئامارێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تائێستا وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی 4 هه‌زارو 55 مۆڵه‌تی بۆ دروستكردنی كارگه‌ی جۆراوجۆر له‌هه‌رێم به‌وه‌به‌رهێنه‌رانی بواری پیشه‌سازی داوه كه 2838 یان له‌پارێزگای هه‌ولێرو 1037 مۆڵه‌تیان له‌پارێزگای سلێمانی و 180 مۆڵه‌تیش بۆ دروستكردنی كارگه له‌پارێزگای دهۆك بووه.
سه‌باره‌ت به‌هاوكاری و پشتگیری كارگه‌كانی هه‌رێم، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه له‌لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانه‌وه پشتگیری و ئاسانكاری بۆ خاوه‌ن كارگه‌كان ده‌كه‌ین وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و شاره‌وانی و كاره‌باو لایه‌نی تر ، هه‌روه‌ك پشتگیریان ده‌كه‌ین بۆ لێخۆشبوونی گومرگی و دابینكردنی پارچه زه‌ویه‌ك بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی بۆ نمونه كاتێك نرخی كاره‌با له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌باوه به‌رزكرایه‌وه ، ئه‌وا وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌رنه‌بڕی ، بۆیه ئێستا كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كاره‌با بۆیان ده‌كه‌ین.
ده‌رباره‌ی پلانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی هه‌رێم بۆ پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی هه‌رێم، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رایگه‌یاند: له‌ئێستادا سه‌رقاڵی دانانی كۆتا قۆناغی پلانی پێدانی مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی كارگه‌كانی كه‌رتی تایبه‌تیدان بۆ ساڵی 2022 - 2023 كه له‌و پلانه زیاتر گرنگی به‌و پڕۆژانه ده‌ده‌ین كه به‌رهه‌می خۆماڵی به‌كاردێنن و هه‌روه‌ها هاوڕێی ژینگه‌ن و سوود له‌وزه‌ی پاك و مادده‌ی دوباره به‌كارهاتوو وه‌رده‌گرن هه‌روه‌ك گرنگی به‌و جۆره كارگانه ده‌ده‌ین كه به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ بارودۆخی ئێستای هه‌رێم زۆر پێویستن و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاورده ده‌كرێت جگه له‌وانه ئێمه له‌پلانمانه گرنگی به‌دامه‌زراندنی ئه‌و پڕۆژانه‌ش بده‌ین كه له‌گوندو شاره‌كانی كوردستان دروست ده‌كرێن كه ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه.
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی هه‌رێم بڕیاری ئه‌وه‌شی داوه كه له‌كاتی دابینكردنی پێداویستی ناوخۆیی هه‌ر جۆره به‌رهه‌مێك ، ئه‌وا بڕیار له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بدات.
ده‌ره‌باره‌ی هه‌لی كاریش له‌و كه‌رته، سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد له‌ئێستادا كارگه‌كانی هه‌رێم هه‌لی كاریان بۆ 41 هه‌زارو 745 كه‌س دابینكردووه.
له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان 48 ناوچه‌ی پیشه‌سازی هه‌یه كه چه‌ندین كارگه‌ی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت 24 یان له‌پارێزگای هه‌ولێرو 14 یان له‌سلێمانی و 10 ناوچه‌ی پیشه‌سازیش له‌دهۆكن.
سه‌باره‌ت به‌و كاڵایانه‌ی له‌ئێستادا له‌كارگه‌كانی هه‌رێم به‌رهه‌مده‌هێنرێن و به‌شی پێداویستی ناوخۆیی ده‌كات ، سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند : له‌ئێستادا به‌رهه‌می چیمه‌نتۆو شیشی ئاسن و گه‌چ و بلۆك له‌و به‌رهه‌مانه‌ن كه به‌شی پێداویستی ناوخۆیی ده‌كات.
له‌باره‌ی دۆخی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێم له‌ئێستادا ، سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوبراو رایگه‌یاند : دۆخی ئه‌و كه‌رته له‌هه‌رێم به‌پێی باری ئابووری هه‌رێم ده‌گۆڕێت كه له‌ئێستادا به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات به‌تایبه‌تی دوای نه‌مانی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و كۆنتڕۆڵكردنی رێژه‌یی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆناو سه‌قامگیری دۆخی سیاسی كوردستان.
بۆ پاڵپشتی له‌خاوه‌ن كارگه‌كان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌جیاتی دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی خاو بۆیان له‌ئێستادا به‌پێی یاسای ژماره 20 ی ساڵی 1998 لێخۆشبوونی گومرگی ده‌كات بۆ هاورده‌كردنی كه‌ره‌سته‌ی خاو له‌لایه‌ن خاوه‌ن پڕۆژه‌و كارگه‌كان.
له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی و كارگه له‌ناو یان نزیك شار‌و شارۆچكه‌كان بوونیان هه‌یه كه بوونه‌ته هۆی پیسكردنی ژینگه‌ی هاووڵاتیان كه مه‌ترسیان بۆ ته‌ندروستیان دروستكردووه ، بۆیه له‌ئێستادا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه به‌پێی ماسته‌رپلانی پارێزگاكان كه چه‌ندین وه‌زاره‌ت و لایه‌نی تری په‌یوه‌ندار به‌شدارن تێیدا له‌كاتی پێویست بریار له‌سه‌ر لابردنی ئه‌و شوێنانه ده‌ده‌ن كه مه‌ترسی ژینگه‌ییان هه‌یه.
كارزان یونس یه‌كێكه له‌خاوه‌ن كارگه‌كانی هه‌ولێر كه ئه‌و كارگه‌ی له‌كیسه‌نانی به‌رهه‌مه جۆراوجۆره‌كانی هه‌یه ده‌ڵێت: ئێستا چه‌ند كێشه‌یه‌ك به‌رۆكی خاوه‌ن كارگه‌كانی گرتووه وه‌ك زیاد هاتنه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌با بۆیان به‌هۆی دانانی پێوه‌ری زیره‌ك كه ده‌وترێت داوا له‌وه‌زاره‌تی كاره‌با كراوه نرخی كاره‌با له‌سه‌ر كارگه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه ، ئه‌گینا زۆربه‌ی كارگه‌كانمان به‌هۆی زیانه‌وه داده‌خه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین نرخی كاره‌بای كارگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌نرخی كاره‌بای كارگه‌كانی وڵاتانی وه‌ك توركیا‌و به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیا گرانتره كه هه‌ندێك كارگه هه‌ن پاره‌ی كاره‌بایان به‌سیستمی نوێی زیره‌ك بۆ هاتۆته‌وه كه له‌نێوان 20 – 3 ملیۆن دینار بووه به‌و شێوه‌یه‌ش بێت كارگه‌كانمان كار پێنه‌كه‌ین باشتره كه پێشتر 2 تا 3 ملیۆن دینار ده‌هاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌باج ، ئه‌و خاوه‌ن كارگه‌یه ده‌ڵێت: به‌ر له‌زیادكردنی باج كارگه‌كه‌ی من ساڵانه 5 ملیۆن دینار باجی لێده‌سه‌نرا ، كه‌چی له‌ئێستادا نزیكه‌ی 30 ملیۆن دینار كه ئێستا بازاری كاڵاكانمان خۆی كز بووه‌و ئه‌و هه‌موو پاڵه‌په‌ستۆیه‌ش بێته سه‌رمان ، ئه‌وا ئۆتۆماتیكی كارگه‌كان ناچار به‌داخستن ده‌چن.
بۆ لێخۆشبوونی گومرگی له‌خاوه‌ن كارگه‌كان له‌كاتی هێنانی كاڵا‌و شتومه‌كی پێویست بۆ كارگه‌كانیان له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه ، كارزان یونسی خاوه‌ن كارگه وتی : پێشتر لێخۆشبوونی گومرگیمان بۆ ده‌كرا رێژه‌كه‌ی باش بوو ، كه‌چی ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و لێخۆشبوونه‌شی زۆر كه‌مكردۆته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و خاوه‌ن كارگه‌یه‌ی هه‌ولێر، كارگه‌كه‌ی هه‌لی كاری بۆ 40 كرێكار ره‌خساندووه ، به‌ڵام دوای داخستنی كارگه‌كه‌ی خۆی و كارگه‌ی تر ئه‌و هه‌موو ده‌ستی كاره له‌ناوده‌چێت و رێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی بێكار ده‌مێنن و زیان به‌حكومه‌ت و میلله‌تیش ده‌كه‌وێت و وتیشی : ئێستا كارگه‌یه‌كی زۆر هه‌یه له‌شاری هه‌ولێرو سلێمانی و شوێنی تر داخراون ، بۆیه داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌م پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌نرخی كاره‌باو بڕی لێسه‌ندنی باج و لێخۆشبوونی گومرگی بكات هه‌روه‌ك قه‌رزی پیشه‌سازیش بدات به‌خاوه‌ن كارگه‌كان.
عه‌لی خالید یه‌كێكی تر بوو له‌خاوه‌ن كارگه له‌هه‌ولێر كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵه له‌پیشه‌سازی باشووری هه‌ولێر كارگه‌ی دروستكردنی بلۆكی هه‌یه‌و وتی: ئێستا ئێمه كێشه‌ی هاتنه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری كاره‌بامان هه‌یه كه بازارمان زۆر خراپه بۆیه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر كاره‌كه‌مان ده‌بێت جگه له‌وه‌ش باجدان زیادی كردووه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بڕی 23 ملیۆن دیناری چوار ساڵی كاره‌بای كارگه‌كه‌ماندا.
له‌باره‌ی گومرگیش وتی : ئامێرێكی شۆڤڵمان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كڕیبوو له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لێخۆشبوونمان بۆ بكه‌ن كه بۆ ئیشی كارگه‌كه‌مان كڕیبوومان ، كه‌چی زیاتر له 15 هه‌زار دۆلار گومرگمان لێسه‌نرا ، ئه‌گه‌ر یه‌ك ئامێری به‌رزكه‌ره‌وه‌ش له‌ده‌ره‌وه بهێنم كه پێشتر گومرگه‌كه‌ی 400 هه‌زار دینار بوو ، ئه‌وا ئێستا بۆته نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار دینار، ئه‌گه‌ر داواش بكه‌ین ئه‌و هه‌موو پاره لێسه‌ندنه نه‌مێنێت ، ئه‌وا ده‌پرسم كێ هه‌یه گوێمان لێبگرێت هه‌روه‌ك یه‌ك سه‌نتیشمان لێ خۆشنابن.
باسی له‌به‌رهه‌می كارگه‌كه‌یانی كرد‌و وتی : به‌رهه‌ممان زۆر كه‌مبۆته‌وه كه به‌ڕاده‌یه‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا كارگه‌كه‌مان ته‌نیا 20 - 30 هه‌زار بلۆكمان دروستكردووه هه‌روه‌ك كێشه‌ی گرانی نرخی گازوایلشمان هه‌یه كه لیتری 700 دیناره‌و جۆره‌كه‌شی خراپه‌و به‌هۆیه‌وه ئامێره‌كانمان له‌كارده‌كه‌ون.
ئه‌و خاوه‌ن كارگه‌ی بلۆكه ئاشكراشی كرد ئێستا حه‌وت كرێكار له‌كارگه‌كه‌ی كارده‌كات ، ده‌یگوت : ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وابڕوات منیش بۆم ده‌رنایه‌ت ، چونكه قازانجی كه‌مبۆته‌وه‌و له‌كۆتاییدا دایده‌خه‌م كه زۆرجار روویداوه دامخستووه ، به‌ڵام حكومه‌ت ئه‌و كێشانه‌ی ئێمه به‌هه‌ند وه‌رناگرێت و پاره‌ی كاره‌بای خۆی له‌ئێمه هه‌ر ده‌وێت ، بۆیه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و هه‌موو كێشانه‌ی خاوه‌ن كارگه‌كان نه‌كه‌ن ، ئه‌وا ئه‌و هه‌موو كرێكاره بێكار ده‌بن و ده‌بنه بارگرانی بۆ خودی حكومه‌ت.
ئه‌و خاوه‌ن كارگه‌یه باسی له‌كێشه‌یه‌كی تر كرد كه تووشی كارگه‌ی بلۆك بۆته‌وه ئه‌ویش زۆربوونی دروستكردنی كارگه‌ی بلۆكه‌و ده‌یوت: له‌ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر هه‌ر یه‌كێك به‌ئاره‌زووی خۆی ده‌چێت كارگه‌یه‌ك داده‌نێت بۆ نمونه له‌لای عه‌لوه‌ی هه‌ولێر چه‌ند كارگه‌یه‌ك دانراوه ، له‌ناوچه‌ی قۆریتان 4 تا 5 كارگه‌و له‌به‌حركه چه‌ندین كارگه دانراوه كه ده‌بێت به‌پێی پێداویستی و ئه‌و كاره‌ی له‌شاره‌كان هه‌یه كارگه دامه‌زرێت.
روونیشی كرده‌وه كه كاره‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك كه‌مبۆته‌وه كه ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه كه‌متر له 4 هه‌زار بلۆكی فرۆشتووه‌و وتی : چونكه خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م خانوو دروست ده‌كه‌ن و بۆ پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێ بوونیش زۆربه‌یان بلۆكی سووری جۆری سرمستۆن یا كۆنكرێت به‌كاردێنن ، بۆیه هیچ سوود له‌و پڕۆژه نیشته‌جێبوونانه وه‌رناگرین بۆ بازاری بلۆكه‌كانمان.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24