riklam

داوا له‌حكومه‌تی عیراق ده‌كرێت ئاوڕی جدی له‌ شه‌نگال بداته‌وه‌

کوردستان 07:51 PM - 2022-01-29

ئه‌ندامیكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌پێكهاته‌ی ئێزیدی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌رابردوو به‌غدا كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزیدیه‌كان بۆ زێدی خۆیان، كه‌ ئێستا به‌شێكی زۆریان له‌ ئاواره‌یی ده‌ژین، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داوا ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌ت  كاربۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ بكات و ناوچه‌ئێزیدی نشینه‌كان دووربخاته‌وه‌ له‌ململانێی سه‌ربازی و سیاسی. 

رۆنزی زیاد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش له‌ساڵی 2014به‌شێكی زۆر له‌ ناوچه‌كانی سنوری شه‌نگال  زیانیان به‌ركه‌وت و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، ئێستاش به‌هۆی ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌، به‌شێكی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و له‌ئاواره‌یی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

وتیشی: دوای زیاتر له‌7 ساڵ تاكو ئێستا حكومه‌تی عیراقی وه‌كو پێویست ئاوڕی جددی له‌خه‌ڵكی شه‌نگال و زیان لێكه‌وتوانی شه‌ڕی داعش له‌سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌داوه‌ته‌وه‌و له‌باره‌یه‌وه‌ كه‌مته‌رخه‌م بووه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كه‌له‌ پێكهاته‌ی ئێزیدیه‌ راشیگه‌یاند: بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و كۆتایی به‌نه‌هامه‌تیه‌كانی رابردوو بهێندرێت، پێویسته‌ حكومه‌تی داهاتووی عیراق كاربۆ باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌ بكات و ناوچه‌كه‌ دووربخاته‌وه‌ له‌ ململانێی سه‌ربازی و سیاسی.

رۆنزی زیاد داواشی له‌ كابینه‌ی داهاتوو كرد كار بۆ رزگاركردنی ئه‌و ئێزیدیانه‌ بكات كه‌ تاكو ئێستا له‌ژێر ده‌ستی داعش ماونه‌ته‌وه‌ و چاره‌نوسیان نادیاره‌، هاوكات داوای ئاوڕدانه‌وه‌ له‌وانه‌ش ده‌كات كه‌ له‌به‌نده‌ستی ئه‌و تیرۆرستانه‌ رزگاریان بووه‌و ئێستا له‌بارودۆخێكی ده‌روونی خراپدا ده‌ژین.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket