riklam

رونکردنەوەی کارەبای سلێمانی لەبارەی گرژییەکەی گوندی ئاشوران

کوردستان 11:57 PM - 2022-01-28

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەروونكردنەوەیەكدا هۆكاری كێشەی بەستنی پیًوەری زیرەكی كارەبای گوندی ئاشوران ئاشكرا دەكات.

راگەیاندنی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەروونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەداوە:"دوای ئەوەی تمەكانی كارەبای راپەرین و كۆمپانیای شاندز بەرواری ( 26/1/2022) چوونە گوندی ئاشوران لە سنوری ناحییەی سەنگەر بۆ دانانی پیوەری زیرەك ، خەڵكی  گوندەكە ریگەیان نەدابوو بەكارەكە . وەپاش سەردانی دووەم گرژی لێدروستبوو كەبەداخەوە بریندار بوونی چەند كەسێكی لێكەوتەوە.
 
رونیشكراوەتەوە:" وە دانیشتوانی گوندەكە راشكاوانە رایانگەیاند ئەوان دژی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا نین، هۆكارەكە ئەوە بووە پێشتر بەڵێنیان پێدرابوو كە رێكای گوندەكەیان قیرتاو بكرێت بەڵام بۆیان نەكراوە بۆیە رێگریان كردوە لە بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا، بەوپێیەی رێگاكەیان بە گرنگتر زانیوە.

ئاماژە بەوەشدراوە:" لە دوای دروستبوونی كێشەكە بەسوپاسەوە ئیدارەی سنورەكە بە پەرۆشەوە بەتەنگ كێشەكەوە هاتن، ئەمرۆش هاوڕێ كاسترۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بە بەدەمەوەبوونی نەهرۆ بەرێوەبەری ناحییەی سەنگەسەر لەگەڵ نوێنەرانی گوندەكە وتوێژ كرا  بۆ كوتایی هێنان بەگرژییەكان ، كارەبایان بۆ گەریندرایەوە دوای ئەوەی كە رێگریان كردبوو لە بەستنی پێوەری زیرەك،  هەروەها رونكردنەوەیان پێدرا كە پێوەری زیرەكی كارەبا خزمەتگوزارییەكی حكومەتی هەرێمە و هیچ بارگرانیەك لەسەر هاوڵاتی دروست ناكات، بۆیە لە چەند رۆژی داهاتوو پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket