riklam

مەڵبەندی گەرمیان ئیدانەی سوتاندنی ئۆفیسی رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی دەكات

هەواڵ 11:50 PM - 2022-01-28

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئۆفیسی رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لەقەزای كفری سوتێنرا، وتەبێژی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەراگەیەنراوێكدا ئیدارەی دەكات.
دەقی راگەیەنراو:
بەیاننامەی مەڵبەندی١١ی ڕێكخستنی گەرمیان
بەبۆنەی سووتاندنی ئۆفیسی(ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی )یەوە  

بەناوی هەڤاڵ پۆڵای شەهید سیروان تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی١١ی ڕێكخستنی گەرمیان، سەرجەم ئۆرگانەكانمان و هەڤاڵانمان لەئەنجومەنی مەڵبەند 

زۆر بە توندی ئیدانەی سوتاندنی ئۆفیسی ‎ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی دەكەین كە شەوی ڕابردوو لە شاری كفری له ‌لایەن دەستێكی نادیارەوە بەمەبەستی بڵاوكردنەوەی پشێوی و دووبەرەكی بۆ ئەوەی لە سیمای جوان و ڕۆشنبیری و پێشكەوتنی شاری كفری و كفری نشینان كەم بكاتەوە هەستاون بەسووتاندنی  بەشێكی زۆری ئۆفیسی ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی 

ئێمە لە مەڵبەندی١١ڕێكخستنی گەرمیان وێڕای ئیدانەكردنی ئەم كارە قیزەونە كە دەرحەق بە ڕێكخراوێك ئەنجامدراوە كە تەنها و تەنها ئامانجی خزمەتكردنە لەبوارە جیاوازەكاندا 
دڵنیاین لەچاوساغی و بیرتیژی هێزەكانی (ئاسایش و پۆلیس)ی كفری وەك چۆن لەڕابردوودا لەپێناو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیانی خۆشەویستی كفری شەو و ڕۆژیان خستۆتە سەریەك ئاوهاش تاوانباری ئەم كارەیش ئاشكرادەكەن جێگەی دەستخۆشی یە كە لە یەكەم ساتی ڕووداوەكەوە هێزەكانی (ئاسایش،پۆلیس)ی 
كفری سەرقاڵی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونن 

جێگەی ئاماژەپێدانە ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لەكۆتای ساڵانی نەوەدەكان دامەزراوە وە لەساڵی (٢٠١٧) لەگەرمیان لە بواری گەشەپێدانی ڕۆشنبیری و بوارەجیاوازەكاندا خزمەتێكی گەورەی كردووە و ئۆفیسی سەرەكی لەشاری كفری كردۆتەوە بە گەواهی
خەڵكی بەشەرەفی سنورەكە خزمەتیكی گەورەیان بە گەرمیان بەگشتی و شاری كفری بەتایبەت كردووە لەبواری(ساڵیادی تاوانی ئەنفال و خزمەتكردنی كەسوكارەسەربەرزەكانیان+دژی توندوتیژی ژنان+دیداری هونەری و ئاشتی كفری+ڕۆشنبیری+گەنجان+ هتد)            
اكرم صالح 
   وتەبێژی فەرمی
مەڵبەندی١١ی ڕێكخستنی گەرمیان 
2022 / 1 / 28
PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket