نەتەوە یەکگرتوەکان ئیدانەی هێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی بەغدا دەکات
عیراق 03:13 PM - 2022-01-28
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) زۆر نیگەرانە سەبارەت بەو زنجیرە هێرشانەی کە نووسینگەکانی پارتە سیاسییەکان و هاوڵاتییانی مەدەنی و شوێنە بازرگانییەکان لە عیراق دەکەنە ئامانج، و بەم دواییەش هێرشی موشەکی کرایە سەر فرۆکەخانەی نیودەوڵتی بەغدا.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ PUKmedia نێردراوە، رایدەگەیەنێت: ئەم هێرشە قێزەوەنانە بوونەتە هۆی برینداربوونی هاوڵاتییان و زیانی ماددی و هاوڵاتییانی ئاشتیخواز دەکەنە ئامانج کە تاکە خواستیان ئەوەیە ژیانی ڕۆژانەیان بەبێ ترسی هێرش و مردن بگوزەرێنن.
ئاماژە بەوەشدەدات، ئەگەرچی هەموو لایەنە سیاسییەکان بەتوندی ئیدانەی ئەم جۆرە کارانەیان کردووە، بەڵام ئەنجامدەران و گروپە تێکدەرەکان کە دەستیان لەم هێرشانەدا هەیە پێدەچێ بە ئازادانە هاتوچۆبکەن و بێباکانە هەڵسوکەوت دەکەن و وڵاتەکە ڕووبەڕووی دەرەنجامی کارەساتبار دەکەنەوە.
ئەوەشخراوەتەروو، زۆر گرنگە کە هەموو لایەنەکان هەنگاوی جیددی بنێن نەك تەنها بە ئیدانەکردن بەڵکو بە چاڵاکی کاربکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە لەپشت ئەم کارانەوەن. لەهەمان کاتدا، پێویستە دیالۆگ چڕتربکرێتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری تۆکمە بۆ هەموو ناکۆکییە سیاسییەکان.
دووبارە، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە دانبەخۆدابگرن و خۆبەدووربگرن لە چوونەناو تەڵەی دروستکردنی ئاژاوە لە میانەی ئەو قۆناغە ڕاگوزەرییە هەستار و ناسکەدا.
PUKmedia یونامی
هەواڵی زیاتر
-
وێنه.. دووهم رۆژی فێستیڤاڵی گهلاوێژ
12:51 PM - 2022-05-26 -
بە سێ كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەكرێن
12:05 PM - 2022-05-26 -
مەراسیمی دەرچوانی كۆلێژی سەربازی زاخۆ بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2022-05-26 -
لهنهخۆشخانهیهك 11 منداڵ سوتان
09:38 AM - 2022-05-26
ئەمانەش ببینە

کوردستان 11:26 AM - 2022-05-26 وەزیری پێشمەرگە: بەبێ هێزێكی مۆدێرین ناتوانرێت باس لەقەوارەیەكی یەكگرتوی هەرێم بكرێت
نێچیرڤان بارزانی: گرنگی بهژنان و نهتهوهكانی دیكه بدرێت لههێزی پێشمهرگه
12:09 PM - 2022-05-26
قوباد تاڵەبانی: بەسە ئیتر هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە
06:20 PM - 2022-05-25
پهرلهمان كۆبوونهوهكانی دهستپێدهكاتهوه
04:32 PM - 2022-05-25
زۆرترین خوێنراو
-
ئارێز عەبدوڵڵا: ئازادیی لاوان رۆڵی ههبووه له پێگهیاندنی كادری بهتوانا
کوردستان 02:39 PM - 2022-05-25 -
كەركوك.. وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەكات
ئابوری 01:52 PM - 2022-05-25 -
هاوخەمی مەكتەبی سكرتاریەت بۆ بنەماڵەی رزگار شەمساوایی
ی ن ک 01:44 PM - 2022-05-25 -
دوو كرێكار گیانیان لەدەستدا
کوردستان 01:40 PM - 2022-05-25 -
دیداری یەكێتی
بیروڕا 01:06 PM - 2022-05-25 -
نێرگز قادر هەواڵی ژەهر خواردنی رەتدەكاتەوە
ژنان 12:23 PM - 2022-05-25 -
پیلانی عیراقییەك بۆ كوشتنی بوش پوچەڵدەكرێتەوە
عیراق 12:04 PM - 2022-05-25 -
وەفدێكی باڵای سەربازی عیراق گەیشتە كەركوك
کوردستان 11:38 AM - 2022-05-25