riklam

رەتکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەبای هەرێمەوە

کوردستان 01:23 PM - 2022-01-28

وەزارەتی کارەبا رەتیدەکاتەوە کە کرێی فیوز هەبێت و دەشڵیت: ھیچ پەیوەندییەکی بە پێوەری زیرەکەوە نییە و شتێک نییە بەناوی لێدانەوەی سرکێتی پێوەری زیرەک. 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە ، رایدەگەیەنێت: لە ھەندێ پەیج و ئەکاونتی ساختەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی کارەبا بۆ لێدانەوەی سرکێتی پێوەری زیرەک (١٠٠٠) دینار وەردەگیرێت. ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و ھاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە بوونی خانەیەک لە پسوولەی کارەبا بەناوی کرێی فیوز ھیچ پەیوەندییەکی بە پێوەری زیرەکەوە نییە.

 

ئاماژە بەوەشدەکەن، بوونی خانەیەک بەناوی (کرێی فیوز) لە (پسوولەی ھاوبەشانی کارەبا) بۆ چەند ھاوبەشێکی کارگە گەورەکان دەگەڕێتەوە کە گۆڕەری تایبەت بە خۆیان ھەیە و لە چاپکردنی پسوولەی نوێ، ئەم خانەیە لادەبرێت.

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket