یەكێتی مامۆستایان داوایەك ئاراستەی ژمارەیەك وەزارەت دەكات
کوردستان 12:19 PM - 2022-01-28
بەمەبەستی باشكردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایان لە هەرێمی كوردستان و كۆتاییهێنان بە كێشەی موچە و دەرماڵەی ئەو توێژە، یەكێتی مامۆستایانی كوردستان داوایەك ئاراستەی ژمارەیەك وەزارەتی پەیوەندار دەكات، ئەندامێكی سكرتاریەتی یەكێتییەكەش پێیوایە لەكاتی ئێستا حكومەت هیچ بیانویەكی نەماوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی موچەخۆران.
د. نادر نانەكەلی ئەندامی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: جگە لە گرفتی پاشەكەوتی موچە و بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، كە بارگرانیەكی زۆری بۆ موچەخۆران بەتایبەتی مامۆستایان دروستكردوە، هاوكات پرسی پلە بەرزكردنەوە(ترفیع)ی فەرمانبەران كێشەیەكی ترە پێویستە حكومەت چارەسەی بكات .
وتیشی: ماوەی چەند ساڵێكە بەبیانوی قەیرانی دارایی و بڕینی بودجەی هەرێم لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە، پڕۆسەی پلەبەرزكردنەوەی پلە فەرمانبەران لە نێویشان مامۆستایان راگیراوە، ئەمەش وایكرد جارێكی تر مافی موچەخۆران پێشێلبكرێت، كە پێویستە بەگوێرەی یاسای پلەكانیان لەكاتی خۆی بەرزبكرێتەوەو موچەكانیان زیادبێت.
راشیگەیاند: ئێیستا هیچ بیانویەك بۆ حكومەتی هەرێم نەماوە دەست بەو پڕۆسەیە نەكاتەوە، چونكە لەلایەك داهات زیادبووە، لەلایەکی تر بەغدا بڕێک پارە دەنێرێت، بۆیە پێویستە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە، وەك چۆن لەماوەی رابردوو بەدەستخۆشیەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە جێبەجێكرا .
ئەو ئەندامەی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان روونیشیكردوە : بۆئەو مەبەستە ئێمە وەك یەكێتی مامۆستایان ئەو داواكاریەمان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە كردوەو لە داهاتووش ئاراستەی ژمارەیەك وەزارەتی دیكەی دەكەین، بەتایبەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم .
پێشیوابوو: ئێمە لەگەڵ ئەوەین ژیان و گوزەرانی سەرجەم چین و توێژەكان باشبێت و مافەكانیان بۆ بگەڕێتەوە، بەتایبەتی توێژی مامۆستایان، كە توێژێكی گرنگ و هەستیارن لە كۆمەڵگاو نەوەی داهاتوو لەسەر دەستی ئەوان پێدەگات.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
تەندروستی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی دەرمان ڕوونكردنەوە دەدات
02:27 PM - 2022-05-26 -
گەنجێكی كورد پۆستێكی باڵای بەریتانیا وەردەگرێت
02:10 PM - 2022-05-26 -
وێنه.. دووهم رۆژی فێستیڤاڵی گهلاوێژ
12:51 PM - 2022-05-26 -
بە سێ كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەكرێن
12:05 PM - 2022-05-26
ئەمانەش ببینە
نێچیرڤان بارزانی: گرنگی بهژنان و نهتهوهكانی دیكه بدرێت لههێزی پێشمهرگه
12:09 PM - 2022-05-26
وەزیری پێشمەرگە: بەبێ هێزێكی مۆدێرین ناتوانرێت باس لەقەوارەیەكی یەكگرتوی هەرێم بكرێت
11:26 AM - 2022-05-26
قوباد تاڵەبانی: بەسە ئیتر هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە
06:20 PM - 2022-05-25
زۆرترین خوێنراو
-
دهقی راگهیهنراوی كۆبوونهوهی هاوبهشی یهكێتی و پارتی
کوردستان 03:15 PM - 2022-05-25 -
سهرۆكی پهرلهمان: بارودۆخی سیاسی بهرهو هێوربوونهوه دهڕوات
کوردستان 03:05 PM - 2022-05-25 -
ئارێز عەبدوڵڵا: ئازادیی لاوان رۆڵی ههبووه له پێگهیاندنی كادری بهتوانا
کوردستان 02:39 PM - 2022-05-25 -
كەركوك.. وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەكات
ئابوری 01:52 PM - 2022-05-25 -
هاوخەمی مەكتەبی سكرتاریەت بۆ بنەماڵەی رزگار شەمساوایی
ی ن ک 01:44 PM - 2022-05-25 -
دوو كرێكار گیانیان لەدەستدا
کوردستان 01:40 PM - 2022-05-25 -
دیداری یەكێتی
بیروڕا 01:06 PM - 2022-05-25 -
نێرگز قادر هەواڵی ژەهر خواردنی رەتدەكاتەوە
ژنان 12:23 PM - 2022-05-25