riklam

بۆچی شیر و هەنگوین لەسەر گەدەی بەتاڵ بخۆین؟

هەمەڕەنگ 09:53 AM - 2022-01-28

پزیشکان هەمیشە پێشنیاری خواردنی هەندێک خواردنەوەی تەندروست لەسەر گەدەی بەتاڵ دەکەن، کە لەکاتی خواردنیاندا سوودی تەندروستی جیاوازیان هەیە، یەکێک لەوانە خواردنەوەی شیر بە هەنگوینە، کە یەکێکە لە خواردنەوە تەندروستەکان و سودی زۆری هەیە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لەو کێشە تەندروستییانەی بەدەستیانەوە دەناڵێنین.

ئەمانەی خوارەوە چەند سودێکی شیر بە هەنگوینن:

١- بەشداری دەکات لە بەهێزکردنی ئێسکەکانی جەستەی مرۆڤ، ڕاستە شیر بەتەنیا سەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆمە، بەڵام هەنگوینەکە وا دەکات باشتر کالیسیۆمەکە هەڵبمژێت و بیگوازێتەوە بۆ ئێسک.

٢- بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندێتی دژە بەکتریایی هەیە چارەسەری کۆکە دەکات.

٣- یارمەتی باشترکرنی کرداری هەرس دەدات و دەبێتە هۆی زیادکردنی بەکتریای سودبەخش لەناو گەدەدا.

٤- ڕێگری لە زیادبوونی هۆڕمۆنی سترێس “کۆرتیزۆل” لە لەشدا دەکات و دەمارەکان هێور دەکاتەوە.

٥- دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی گەنجبوونەوە دەدات.

 

PUKmedia کۆمەڵگەی پسپۆری تەندروستی شار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket