}

ئێران له‌ عیراقى برده‌وه‌

عیراق 08:42 AM - 2022-01-28

هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران له‌ یاریگاى ئازادى تارانه‌وه‌ پلیتى سه‌ركه‌وتنى بۆ یارییه‌كانى جامى جیهانى ساڵى ٢٠٢٢ له‌ قه‌ته‌ر مسۆگه‌ر كرد .

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له‌ پاڵاوتنه‌كانى  كیشوه‌رى ئاسیاى سه‌ركه‌وتن بۆ جامى جیهانى ، هه‌ڵبژارده‌ى ئێران میواندارى عیراقى كردو  هه‌ڵبژارده‌ى  میواندار توانى به‌ ته‌نیا گۆڵێكى مه‌هدى تارمى یارییه‌كه‌ له‌ عێراق بباته‌وه‌ .

به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى ئێران پێش كۆتایهاتنى پاڵاوتنه‌كان به‌ كۆكردنه‌وه‌ى ١٩ خاڵ سه‌ركه‌وتنى بۆ جامى جیهانى مسۆگه‌ر كردو عیراقیش خاوه‌نى ته‌نیا ٤ خاڵه‌و هیوایه‌كى كه‌مى ركابه‌رى سه‌ركه‌وتنى له‌ پاڵاوتنه‌كان ماوه‌ .

PUKmedia به‌شى وه‌رزش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket