سەرکردەیەکی فەتح: پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی یەكێتییە
عیراق 05:02 PM - 2022-01-27
سەركردەیەك لەهاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی 1ی 2022 جەختیكردەوە كە پۆستی سەرۆك كۆمار مافی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، ئاماژەی بەوەشدا پێدەچێت جۆرێك لە پاشەكشە لەنێو ماڵی شیعەدا دەستیپێكردبێت.
عەلی توركی جەمالی سەركردە لەهاوپەیمانی فەتح لەمیانی لێدوانێكدا بۆ PUKmedia راشیگەیاند: كاروبارەكان لەنێو ماڵی شیعە گەیشتۆتە خاڵی مەترسیدارو پێویستە ئەوە لەبەرچاوبگیرێت، روونیشی كردەوە كەموقتەدا سەدرو عامری ئاستی مەترسیەكانی هەڵخلیسكانەكە دەزانن، هەر بۆیە دەستیكردووە بەپاشەكشەو رازیبوون لەسەر بەشێك لەلایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی و پاشان سەرجەم لایەنەكانی ناو چوارچێوە بگرێتەوە بەئاراستەی سازان لەنێو سەرجەم پێكهاتەكاندا.
راشیگەیاند: ناكۆكییەكان كەتا ئێستا یەكلایی نەبوونەتەوە تەنها هەر نێو ماڵی شیعەی نەگرتۆتە، بەڵكو پێكهاتەكانی سوننەو كوردیشی گرتۆتەوەو كێشەیان هەیەو گرنگە چارەسەریان بكەن، جەختیشی كردەوە كە پۆستی سەرۆك كۆمار مافی كوردەو بەدیاریكراویش شایستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، بۆیە دەبێت پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ تایبەتمەندییەكانی ناو ئەم پێكهاتەیە بكات.
جەمالی جەختیشی كردەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ د.بەرهەم ساڵحدایە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمارو وەك رێزگرتنێكی چوارچێوەكەیە لەخەسڵتەكانی گەلی كورد، هۆشیداریشیدا نەڕۆیشتن لەگەڵ د.بەرهەم ساڵح كێشەی ناوخۆیی گەورەی لێدەکەوێتەوە.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
08:15 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازیدا باسی یەکڕیزی دەکات
06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عهبدوڵڵا: ئهوانهی داكۆكیكردن له مافی خهڵك به لهتكردنی كوردستان له قهڵهم دهدهن، نازانن كوردایهتی چییه
06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئهمڕۆ پڕۆژهیاسای بودجه تێدهپهڕێندرێت
06:28 PM - 2023-06-09
ئەمانەش ببینە
فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
09:19 PM - 2023-06-09
پارتی و نەوەی نوێ لە دژی گێڕانەوەی پاشەکەوت هاوهەڵوێستن
07:51 PM - 2023-06-09
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
05:35 PM - 2023-06-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 17 ملیار دینارە
09:12 AM - 2023-06-09
زۆرترین خوێنراو
-
فراکسیۆنی یەکێتی: تەئکید لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکەین
کوردستان 09:19 PM - 2023-06-09 -
ئاسۆ مامەند: پارتی وەرگرتنەوەی بارەگایەک بەزەحمەت دەزانێت
کوردستان 08:15 PM - 2023-06-09 -
پارتی و نەوەی نوێ لە دژی گێڕانەوەی پاشەکەوت هاوهەڵوێستن
کوردستان 07:51 PM - 2023-06-09 -
د. بڕیار رەشید: پارتی تەنها لەکاتی لاوازیدا باسی یەکڕیزی دەکات
کوردستان 06:48 PM - 2023-06-09 -
ستران عهبدوڵڵا: ئهوانهی داكۆكیكردن له مافی خهڵك به لهتكردنی كوردستان له قهڵهم دهدهن، نازانن كوردایهتی چییه
کوردستان 06:33 PM - 2023-06-09 -
هەرێم کەمال ئاغا: ئهمڕۆ پڕۆژهیاسای بودجه تێدهپهڕێندرێت
کوردستان 06:28 PM - 2023-06-09 -
سەرۆک بافڵ و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە
کوردستان 05:35 PM - 2023-06-09 -
وەزیری ناوخۆی عیراق سەردانی مۆنۆمێنتی یادگاری شەهیدانی هەڵەبجە دەکات
کوردستان 01:58 PM - 2023-06-09