riklam

پەرلەمانی عیراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دیاریکرد

عیراق 04:25 PM - 2022-01-27

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی 1ی 2022 كۆبوونەوەیەكی رێكخست بەمەبەستی تاوتوێكردنی حوكم و رێكارەكانی پەیوەست بە پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

 

لەمیانی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا:

 

1. ناوی پاڵێوراوەكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رۆژی دووشەمەی داهاتوو 31ی كانونی دووەم ئەوانەی كە مەرجە یاساییەكانیان تێدایە رادەگەیەنرێت، دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و پاڵپشت بە یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2021 سەبارەت بەحوكمەكانی پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

 

2. رۆژی دووشەممە 7ی شوباتی 2022 وەك وادەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرا كەتایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.

 

PUKmedia راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket