riklam

دایكێك لەلایەن كچەكەیەوە بە تەور كوژرا

عیراق 12:32 PM - 2022-01-27

لە بەغدا دایكێك لەلایەن كچەكەیەوە بە تەور كوژرا و لە ئێستاشدا تۆمەتباری رووداوەكە دەستگیر كراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق وردەكاریی كوشتنی ژنێكی لە لایەن كچەكەیەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند: شەوی رابردوو 26-1-2022، لە ناوچەی عبێدی بەغدا ژنێك لەلایەن كچەكەیەوە بە تەور كوژرا و لە ئێستاشدا تۆمەتباری رووداوەكە دەستگیر كراوە.

راشیگەیاند: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان رووداوەكە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە روویداوە و تۆمەتبار باری دەرونی ناجێگیرە، لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket