riklam

پەرستگا و جێگا شوێنەوارییەكانی هەرێم نوێدەكرێنەوە

شوێنەوار 10:54 PM - 2022-01-25

ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم پێشوازی لە محەمەد مونزیر بەڕێوەبەری هەرێمی كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكانی عیراق و لە كۆبوونەوەكەیاندا، ئاماژە بەوەكرا، پاش رێككەوتنی هەردوولا دەتوانرێت لە داهاتوودا كاری هاوبەش و هەماهەنگی هەبێت.

هاوكات لەكۆبونەوەكەدا باسی لە پێدانی قەرزی پڕۆژەی گەشتیاری كرد كە دەتوانن وەبەرهێنەران بەدەستیبهێنن و زیاتر گرنگی بە ژێرخانی ئەم بوارە بدرێت.

ئاشكراشیكرد، لەئێستادا دەستیان بە نوێكردنەوەی پەرستگای لالشی ئێزیدیان كردووە و هەر شوێن و پەرستگایەتی تر كە دەستەی گشتی گەشتوگوزار بۆیان دیاری بكات، ئەوان لەسەر ئەرك و بودجەی خۆیان نوێی دەكەنەوە، پلانیان هەیە بۆ نوێكردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی شاری هەولێر، بە شێوازێكی مۆدێرن و سەردەمیانە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket