riklam

بەتۆمەتی دزیكردن لە ماركێتەكان دوو كەس دەستگیر دەكرێن

کوردستان 09:43 PM - 2022-01-25

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە لایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لەدوو هەڵمەتی جیادا، دوو تۆمەتبار دەستگیركران كەیەكێك لەو تۆمەتبارانە لەكاتی دزیكردندا دەستگیركراوە و ماددەی هۆشبەری پێبوە، تۆمەتبارەكەی دیكەش دزی لە چەند ماركێتێكی ناوشاری سلێمانی كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لەچالاكییەكدا و لەلایەن مەفرەزەكانی  نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبارێك لەكاتی دزیكردندا دەستگیركرا و لەكاتی دەستگیركردنەكەشیدا بڕێك ماددەی هۆشبەری پێبووە، لەئێستاشدا تۆمەتبار ( ك ، أ ، أ ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

راشیگەیاند: لەچالاكییەكی دیكەی نەهێشتنی تاواندا تۆمەتبارێك دەستگیركراوە كە دزی لە چەند ماركێتێك كردبوو و پێشتریش لەسەر تاوانی دزیكردن دەستگیركراوە، تۆمەتبار ( ش ، غ ، م ) بەبڕیاری داوەر و بەپێی ماددەی 446 راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket