}

دادگای فیدراڵی: یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌ستووریی بوو

عیراق 01:05 PM - 2022-01-25

دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ده‌ستووری بوونی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی هات.

له‌دانیشته‌نه‌كه‌دا له‌ باره‌ی ده‌ستووریی نه‌بوونی یه‌كه‌م دانیشتی په‌رله‌مان، عالیه‌ نوسیه‌ف و عتوان عتوانی سكاڵایان له‌دادگایی فیدراڵی تۆماركرد دژی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌ڵێن نه‌ده‌بوو خالد ده‌راجی دانیشته‌كه‌ به‌ڕ‌ێوه‌ببات .

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دادگای فیدراڵی ئه‌نجامی سكاڵاكه‌ی عالیه‌ نوسیه‌ف و عتوان عتوانی دواخست بۆ 1-2-2022 .

هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سكاڵاكانی مه‌حمود مه‌شهدانی و باسم خشان له‌سه‌رپرسی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ره‌تكرده‌وه‌و دانیشتنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌یاسایی له‌قه‌ڵه‌مداو كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتایی هات.

PUKmedia ئاریا شێخانی / به‌غدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket