riklam

ئەوانەی بۆ نوشتەو فاڵ بەپارە خەڵكیان خەڵەتاند دەستگیركران

کوردستان 10:29 AM - 2022-01-25

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەڕێگەی نوشتە و فاڵ گرتنەوەوە فێڵیان لە هاووڵاتیان كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای لەبنكەی پۆلیسی چوارچرا تۆماركرد لەدژی سێ تۆمەتبار كە لەڕێگەی نوشتەو فاڵ گرتنەوەوە فێڵی لێكراوەو بڕی 600 دۆلاریان لێسەندووە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەرسێ تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە فێڵیان لەهاوڵاتیان كردووەو لەڕێگەی پەیجێكەوە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هاوڵاتیانیان فریوداوە.

راشیگەیاند: لەئێستا تۆمەتباران ه ، م ، ع لەدایكبووی 1993، ه ، م ، ع لەدایكبووی 1991، ر، ن ، م لەدایكبووی ،1991  بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket