riklam

دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ته‌واو نه‌بووه‌و مووچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌ستپێده‌كات

کوردستان 09:22 AM - 2022-01-25

وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی مانگی 12 ته‌واو نه‌كردوه‌و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ده‌كات.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام تائێستا به‌شێك له‌خانه‌نشینان مووچه‌ی مانگی 12 ساڵی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریدابوو هه‌موو 25 ی مانگێك دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێبكات، به‌ڵام ته‌نها چه‌ند وه‌زاره‌تێك له‌كاتی خۆیاندا مووچه‌ وه‌رده‌گرن و ماوه‌ی سێ مانگه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ بۆ نزیكه‌ی 40 رۆژ دواده‌خرێت، وه‌ك وه‌زاره‌تی داراییش رایگه‌یاندوه‌، هه‌موو مانگێك بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕوانی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كرێت و تا پاره‌كه‌ی به‌غدا نه‌نێدرێت، ناتوانرێت مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket