riklam

ئامارێكی مەترسیداری جیابوونەوەی هاوسەران ئاشكرادەكرێت

کوردستان 10:50 PM - 2022-01-24

پارێزەرێك لەدادگای سلێمانی رایگەیاند: تەنها لەماوەی ساڵی رابردوودا ١١  هەزار خێزان هەڵوەشاوەتەوە كە ئەوەش رێژەیەكی زۆر مەترسیدارە. 
رۆژگار ئیبراهیم مەعروف پارێزەر لەدادگای سلێمانی بە PUKmedia راگەیاند:لە تەواوی دادگاكانی هەرێمی كوردستان و لەماوەی 12 مانگی ساڵی ٢٠٢١دا 11 هەزار خێزان هەڵوەشاوەتەوە كە زۆرترینیان لەپارێزگای سلێمانی بووە كە لە 6 خێزان 4 خێزان هەڵوەشاوەتەوە. 
وتیشی: ئەگەر ئەم رێژەیە تەنها 7 هەزاریان مناڵی هەبێت و هەندێ خێزان زیاتر لە دوو مناڵیان هەیە كەواتە لەماوەی 12 مانگی ساڵی 2021دا  زیاتر لە 17 هەزار مناڵ بێ نازی دایك و باوك بوون. 
رۆژگار إئیبراهیم دەشڵێت: وەك پارێزەر لەزۆر دۆسیەدا پێش گەیاندنی بەدادگا زیاتر لە 5 جار هەوڵدەدەین تا ئەو خێزانە هەڵنەوەشێتەوە، بەڵام ئەنجامی نەبووە، ئەو رێژەیە بۆ كۆمەڵگەیەكی 5 ملیۆنی زۆر مەترسیدارە.
ئەو پارێزەرە دەشڵێت: لەسەر ئێمەی پارێزەران پێویستە هەركاتێك دۆسیەی جیابوونەوەی هاوسەران هاتە لامان هەتا بتوانین هەوڵی پێكهێنانەوەو چارەسەری كێشەكانیان بدەین، بەڵام كاتێك خێزانەكان  بڕیاری كۆتایی هاتنی پەیوەندی هاوسەرێتیاندا ئەوا ئێمە وەك پارێزەر ڕێگایەك نامێنێتەوە بۆمان.
PUKmedia كاوان ئەحمەد حەمەساڵح هەڵەبجەی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket