riklam

ئه‌مریكا: روسیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌ ئۆكرانیا ئه‌نجامده‌دات

جیهان 07:40 PM - 2022-01-24

به‌رپرسێكی پله‌ باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردو رایگه‌یاند: له‌هه‌ر كات و ساتێكدا بێت روسیا ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ناو ئۆكرانیادا ئه‌نجام ده‌دات و داواشی له‌ كارمه‌نده‌ ناسه‌ره‌كییه‌كانی باڵوێزخانه‌كه‌ی له‌ئۆكرانیا كرد به‌په‌له‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌جێبهێڵن.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش لێدوانی داو رایگه‌یاند پێویسته‌ هاووڵاتانیانی ئه‌مریكا گه‌شت بۆ ئۆكرانیا نه‌كه‌ن ئه‌وه‌شی بۆ هۆكاری ئه‌منی ته‌واو گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ چالاكییه‌ سه‌ربازییه‌كانی روسیا له‌و وڵاته‌.

به‌رپرسه‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ ره‌نگه‌ دۆخی ئۆكرانیا له‌هه‌ر كاتێكدا بێت تێكپچێت و دووپاتیشی كرده‌وه‌، فلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا سه‌رجه‌م تواناكانی وڵاته‌كه‌ی خستۆته‌كار بۆ داگیركردنی خاكی ئۆكرانیا.

به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد واشنتۆن به‌رده‌وامه‌ له‌پڕ چه‌ككردنی سوپای ئۆكرانیا به‌ كۆمه‌كی سه‌ربازی شه‌ڕكه‌ر، پێش چه‌ند سه‌عاتێكیش بارهه‌ڵگرێكی به‌بڕی 200 ملیۆن دۆلار گه‌یاندۆته‌ كییفی پایته‌خت و واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا كۆمه‌كی سه‌ربازی تر بگه‌یه‌نرێته‌ ئه‌و وڵاته‌.

هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ واشنتۆن ئاماده‌یه‌ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌و بانگه‌وازه‌كانیشیان بۆ سه‌رۆك پوتین تا ئێستا كراوه‌یه‌ ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان و ریگریكردنه‌ له‌هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه‌.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا داواشی له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی ئه‌مریكاو خێزانی كارمه‌ندانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ئۆكرانیا كرد له‌زووترین كاتدا خاكی ئۆكرانیا به‌جێبهێڵن.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ له‌كاتی روودانی ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی روسیا له‌ئۆكرانیا ره‌نگه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌كییف دروست بكات.

ئاشكراشیكرد كه‌ تا ئێستاش ئیداره‌ی بایدن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ روسیادا سه‌باره‌ت به‌ئۆكرانیا پشت به‌دیپلۆماسیه‌ت ده‌به‌ستێت و جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌س نازانێت پوتین كه‌ی و چۆن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێرشی سه‌ربازی ده‌دات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket