له‌ساڵیادی شه‌هیدبوونی مامه ریشه و موحسین و سه‌ردار دا
کوردستان 09:12 AM - 2022-01-24
37ساڵه شه‌هیدبوون، به‌ڵام بۆساتێك له‌بیر خه‌ڵك و نیشتیمان نه‌چوونه‌ته‌وه ،ڕیشه‌و هاوڕێكانی به‌رده‌وام له‌بیرماندان .
ڕیشه‌ی قاره‌مان له ده‌شته كاكی به‌كاكییه‌كانی ناوچه‌كانی (هه‌مه‌وه‌ند، جه‌باری، قادركه‌ره‌م، كه‌ركوك) توانی به گورزه به‌هێز و كاریگه‌ره‌كانی له‌هێزی داگیركه‌ر، جارێكی دیكه ئه‌وه به‌گوێی داگیركه‌راندا بداته‌وه و دوپاتی كرده‌وه كه شۆرشی نوێ شۆرشی مان و نه‌مانه، ئه‌و جه‌نگاوه‌ره جوامێره‌ی گه‌ل، له‌گه‌ڵ هه‌ر چالاكییه‌كدا ناوبانگی شۆڕه سواریی زیاتر ده‌بوو، له‌هه‌مان كاتدا خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی له دڵی میلله‌تدا گه‌شه‌ی ده‌كرد
مامه‌ڕیشه‌كه‌ی كوردستان وی ن ك ،سه‌نگه‌ر شانازیی پێوه ده‌كرد، تفه‌نگ‌و فیشه‌كدان شاگه‌شكه ده‌بوون كه‌خۆیان به‌قه‌دو باڵایه‌وه ده‌بینی‌و توله‌رێگه باریك‌و سه‌خته‌كان، هه‌ورازو نشێوه‌كان، پێده‌شته‌كانی گه‌رمیانی‌و كێو‌و به‌نده‌نه‌كانی كوێستانیش ده‌یانخسته سه‌ر پیشتی خۆیان‌و له‌هه‌نگاوه گورج‌و گۆڵه‌كانی، به‌بزه‌ده‌هاتن.
هه‌موان ده‌یانویست وه‌ك ڕیشه‌بن
شه‌هیدی فه‌رمانده مامه‌ریشه، ئه‌و پیاوه‌ئازایه‌ی كه‌بوو به‌ئه‌فسانه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه‌نه‌شی بینی بوو ده‌یناسی، گه‌رچی حه‌رفێكی له‌خوێندنگه نه‌خوێندبوو، به‌ڵام وه‌ك
كادیرێكیش په‌ی به‌ده‌ورووبه‌ر ده‌بردو هاوشانی پله‌و پایه‌و شاره‌زاییه سه‌ربازییه‌كه‌ی، شاره‌زابوو له‌روانینی دوورمه‌ودایی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانییه‌كان، ئه‌زموونی دنیا‌و پێویستی خه‌باتی ئه‌ورۆژه‌و هه‌لوومه‌رجه‌كه مامه‌ریشه‌ی كردبووه كادیرێكی سیاسیش، سیاسییه‌كی ژیر‌و بێزاریش له‌خوێن رشتن، به‌ڵێ ئه‌و به‌ته‌نیا تۆقێنه‌ر نه‌بوو، به‌ڵكو مژده هێنه‌ریش بوو، ئه‌و كه‌دوژمنی ده‌كوشت‌و ده‌تۆقاند بۆئه‌وه‌بوو تۆقاندن‌و كوشتن نه‌هێڵێت.
٣٧ساڵ به‌ر له‌ئێستائه‌و ده‌یویست په‌نابباته به‌ر تێگه‌یشت‌و قسه‌كردن نه‌ك نیشانه گرتن‌و ته‌قه‌كردن، ته‌نانه‌ت هه‌ر رووداوی شه‌هید كردنه‌كه‌ی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ڕاستی‌و درووستی ئه‌و قسه‌یه‌مان، چونكه ئه‌گه‌رچی دواجار پیلانی دوژمن سه‌ركه‌وت‌و به‌ده‌ستی ناپاكانیش مامه‌ڕیشه شه‌هید كرا، به‌ڵام هه‌رئه‌وانه‌ی شه‌هیدیان كرد‌و ئه‌وانه‌شی له‌پشتی رووداوه‌كه‌وه بوون، ئه‌وكاتانه‌ی بۆچه‌ندینجار هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا كه‌بتوانن له‌ناوی به‌رن، به‌ڵام زاتی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد ررووبه‌رووی ببنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت نه‌شیان ده‌توانی گوێ له‌زرمه‌ی RBJو قریشكه‌ی ره‌شاش‌و كڵاشینكۆفه مزه‌للییه‌كه‌یشی بگرن، بۆیه مامه‌ریشه‌ی ئازا كه‌ئازایه‌تییه‌كه‌ی بۆرزگاركردنی وڵات بوو، كه‌وته داوی بیروباوه‌ڕی (نیازپاكی) خۆی‌و به‌گفتۆگۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خیانه‌تكاران‌و ده‌رهێنانیان له‌ژێر ده‌ستی دوژمنی راسته قینه‌دا، ئه‌و فه‌رمانده‌یه زۆر به‌ئاسانی ده‌یتوانی ئه‌وه‌ی بیویستایاو مه‌به‌ستی بوایا، له‌ناوی ببردایا، به‌ڵام مه‌به‌ستی بوو هه‌ركوردێك كه‌خیانه‌تی له‌گه‌له‌كه‌ی
كردووه، تاده‌كرێت به‌قسه‌و پێسه‌لماندن له‌وداوه ده‌ربازبكرێت‌و به‌رله‌وه‌ی په‌نا بۆكوشتنی ببرێت، هه‌موو رێگه‌یه‌كی بۆروون بكرێته‌وه.
عاشقی خاكی كوردستان
هه‌رئه‌وبیركردنه‌وه‌یه‌ش بوو كه‌چه‌ندین جار هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و خیانه‌تكارانه‌داو ده‌یویست له‌به‌ره‌ی دوژمن ده‌ریان بهێنێت‌و بیانخاته سه‌ر راسته‌رێی كورد‌و كوردایه‌تی، به‌ڵام ئه‌وان كه‌پێشتریش ده‌ستیان به‌خوێنی چه‌ندین پێشمه‌رگه سوور ببوو، نغرۆببوون له لیته‌ی خیانه‌تداو ته‌نانه‌ت وایان لێهاتبوو رێگه‌ی راستییان نه‌ده‌بینی، بۆیه ئه‌وه‌یان به‌ده‌رفه‌تزانی‌و ویستیان له‌ورێگه‌یه‌وه پیلانه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌و پیلانه‌ی كه‌به‌شه‌ڕ نه‌یانده‌توانی‌و ئه‌سڵه‌ن زاتی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد له‌شه‌ڕێكدا بن كه‌مامه‌ڕیشه‌ی تێدایه، توانیان به‌ئاسانی سود له‌نیه‌ت‌و ره‌وشتی پاكی مامه‌ریشه‌ی پێشمه‌رگه‌و عاشقی خاكی كوردستان‌و هه‌ڵۆكه‌ی گه‌رمیان، وه‌ربگرن‌و له‌كاتی گفتوگۆیه‌كدا كه‌ریشه سازی كردبوو بۆبه‌هێزكردنی سه‌نگه‌ری شۆڕش‌و پشتكردنه دوژمنی راسته قینه‌ی گه‌لی كورد، شه‌هیدیانكرد
مامه ڕیشه كێ بوو
نه‌جمه‌دین مام شوكر(مامه‌ڕیشه) ساڵی 1953 له‌گوندی تاڵه‌بانی سنوری چه‌مچه‌ماڵ له‌دایكبووه.
خانه‌واده‌كه‌ی زۆر هه‌ژار بوون، بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی بخرێته
به‌رخوێندن كرا به شوان‌و كرێكاری كارگه‌ی كوره گه‌چه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ‌و جه‌به‌ل بۆر.
نه‌جمه‌دینی مام شوكر، له‌قۆناغی منداڵی‌دا بووه شوان‌و شوانێكی شاره‌زاو دابینكه‌ری بژێوی ژیانی خێزانێك، هه‌روه‌ها كرێكاری به به‌رهه‌م‌و به‌كاریش بوو.
ڕیشه كوڕی خانه‌واده‌یه‌كی جوتیار و شۆڕشگێڕ بوو، هه‌میشه وه‌ك مرۆڤێكی شۆڕشگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی بیری كردۆته‌وه‌و هه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌ش وای لێكردووه له‌ساڵی 1973 ببێته یه‌كێك له‌و كوردانه‌ی كه‌ناوی خۆیان وه‌ك فیدایی فه‌ڵه‌ستین تۆمار كردووه‌و وه‌ك به‌رگریكارێك له‌مافی گه‌لانی سته‌مدیده، ڕویكردۆته فه‌ڵه‌ستین و له‌شه‌ڕه‌كانیدا بریندار ده‌بێت و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه زێدی خۆی.
ئه‌و بڕیاری به‌شداریكردنه‌ی مامه ڕیشه له‌خه‌باتی ڕزگاری گه‌لی فه‌ڵه‌ستیندا، مایه‌ی په‌ی بردنی ئه‌و بوو به‌ڕه‌وایی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لان و به‌هاناوه چوونی ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌هاوكاری كه‌سانی دیكه هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
سالی 1974 كاتێك گفتوگۆی كورد‌و حكومه‌تی ئه‌وسای عیراق سه‌ری نه‌گرت و شه‌ڕو نسكۆی ئه‌یلول هاته ئاراوه‌و شۆڕشی نوێی ی.ن.ك هه‌ڵگیرسا، مامه ڕیشه له‌گونده‌كه‌یان خه‌ریكی جوتیاری بوو، یارمه‌تی باوك و دایك و كه‌س و كاره‌كه‌ی ده‌دا، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ستی شۆڕشگێڕانه‌ی دنه‌ی ده‌دا كه‌ڕوو بكاته شاخ و چه‌كی شه‌ره‌ف و كوردایه‌تی له‌شان بكات، به‌ڵام دڵسافی ڕیشه وایكرد كه‌له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی ئه‌ڵقه له‌گوێی
دوژمن و به‌پیلانی ڕژێم ڕووبكاته شاخ و ناو هێزی پێشمه‌رگه.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌تۆمه‌تی (پیاوی دوژمن) ڕیشه له‌لایه‌ن شۆڕشه‌وه بگیرێت و ئه‌شكه‌نجه بدرێت، دواتر ئازادكرا.
به‌ڵام ریشه پیاوێكی خائین و ئه‌ڵقه له‌گوێی دوژمن نه‌بوو، ئه‌و شۆڕشگێڕێكی خۆڕسكی راسته‌قینه‌بوو، كوڕه جوتیارێكی چه‌وساوه‌و سته‌مدیده بوو، هه‌ر بۆیه وه‌ك خۆی له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا ده‌گێڕێته‌وه له‌ساڵی 1978 تفه‌نگێك په‌یدا ده‌كات و شاخه‌وشاخ به‌تاقی ته‌نێ ناوچه‌و سنووره‌كان ده‌گه‌ڕاو شه‌ڕی دژی دوژمن ده‌كرد، به‌شێوه‌ی پێشمه‌رگه سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕش، به‌شه‌وان هه‌ڵمه‌تی ده‌بردو به‌ڕۆژیش خۆی حه‌شار ده‌دا.
ئه‌وه‌ش بووه هۆی ناوبانگ په‌یداكردنی مامه ڕیشه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی ته‌نیا له‌و ناوچانه‌داو دڵسۆزیه‌كه‌شی بۆ شۆڕش ئاشكرا ده‌بێت.
كاتێك پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌كانی هه‌رێمی (پێنج)ی قه‌ره‌داغ ئه‌وه ده‌بیستنه‌وه، رازی ده‌بن وه‌ك پێشمه‌رگه له‌ساڵی 1979دا وه‌ری ده‌گرن، ئیدی شه‌هیدی فه‌رمانده خالید گه‌رمیانی ریشه له‌لای خۆی ده‌كات به‌پێشمه‌رگه‌و تفه‌نگێكی كڵاشینكۆفی پێ ده‌به‌خشێت و له‌زۆربه‌ی چالاكی و نه‌به‌ردییه‌كانیشدا پێكه‌وه ده‌بن.
له‌وه به‌دواوه، نه‌جمه‌دین ده‌بێته مامه‌ریشه‌كه‌ی كوردستان و هه‌ڵۆكه‌ی گه‌رمیان و ده‌بێته فه‌رمانده‌یه‌كی وه‌ها كه‌هه‌موولایه‌ك، به‌تایبه‌تیش دوژمنه‌كانی پێش دۆسته‌كانی بیناسن.
هه‌تا ئه‌وكاته‌ی شه‌هیدیش كرا، رۆژ به‌ڕۆژ ئازایه‌تییه‌كه‌ی، دڵسۆزیه‌كه‌ی، زیره‌كییه‌كه‌ی، ناوبانگی زیاتری بۆپه‌یدا ده‌كردو دوژمنانی ده‌خسته له‌رزه، بۆیه، حكومه‌تی به‌عس له‌ئاستی باڵادا پیلانی شه‌هید كردنی ئه‌وی داڕشت و ئه‌گه‌رچیش زۆرله‌پیلانه‌كانیان بێ هوده ده‌رچوو، به‌ڵام دواجار له‌ڕێكه‌ی دۆستایه‌تییه‌وه خیانه‌تی لێكراو شه‌هید كرا، ده‌نا ئه‌گه‌ر به‌ناوی دۆستایه‌تییه‌وه نه‌بوایا، ریشه ئه‌وه‌نه‌بوو تیری دوژمن بی پێكێت.
فه‌رمانده‌و ژیانێكی كورت
شه‌هید نه‌جمه‌دین شوكر ره‌ئوف ناسراو به‌مامه ڕیشه، ساڵی 1953 له‌گوندی (تاڵه‌بان)ی سنووری چه‌مچه‌ماڵ له‌دایكبووه.
مامه ڕیشه له‌به‌ر لێهاتوویی و ئازایی و جوامێری خۆی چ وه‌ك كادیرێكی سه‌ربازی له‌نه‌به‌ردییه‌كانی به‌رامبه‌ر دوژمن چ وه‌ك كادیرێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو جه‌ماوه‌رو هێزی پێشمه‌رگه، له‌ساڵی 1982 ده‌كرێت به‌فه‌رمانده‌ی كه‌رتی 4ی جه‌باری.
هه‌ر ئه‌م ئازایه‌تی و خۆڕاگریه‌ی مامه ڕیشه وایكرد دوژمن بكه‌وێته راوه‌دونانی خێزانه‌كه‌یان و ئازاریان بدات، بۆیه له‌ساڵی 1981 مام شوكری باوكی ده‌ستگركراو دوای ماوه‌یكیش له‌بزربوونی، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
مامه ڕیشه یه‌كێكه له‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی كه‌ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌زۆر داستان و نه‌به‌ردی و چالاكی
پێشمه‌رگانه‌دا، به‌شداری و فه‌رمانده‌یی زۆر شه‌ڕی گه‌وره‌ی كردووه، وه‌ك: داستانه‌كانی حه‌مك و ژاڵه‌ی ده‌ربه‌ندو ژاڵه‌ی خوێڵێن و بێتواته‌و ناوچه‌ی قه‌ره‌حه‌سه‌ن و جه‌باری و شێخ بزێنی و بۆسه‌كانی ده‌شتی كاكی به‌كاكی و كۆڵنجه‌ڕێڕێی گه‌رمیان و بۆسه‌كانی سه‌ر جاده گشتییه‌كانی كه‌ركوك و سلێمانی و هه‌ولێرو سه‌نگاوو چه‌مچه‌ماڵ و دوز و ...هتد.
داستانی گوندی حه‌مك
به‌ره‌به‌یانی ١٧ی ئایاری ١٩٨٢ مامه ڕیشه خۆی و ١١ پێشمه‌رگه‌ی له ناو گوندی حه‌مك-دا له خه‌وی قوڵدا بوون، هێزێكی زۆری حزبی به‌عس، كه به هه‌شت هه‌زار سه‌باز مه‌زه‌نده ده‌كرێن چوارده‌وری گونده‌كه‌یان گرتبوو، ١٢ كۆپته‌ریش له‌سه‌ر ئاسمانی گونده‌كه سووڕابوونه‌وه، مامه ڕیشه له به‌رده‌م مزگه‌وتی گونده‌كه‌وه به وره‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه وه‌ستابوو، به پێشمه‌رگه‌كانی وتبوو: ئێمه پێشمه‌رگه‌ی ی.ن.ك-ین، ئه‌مڕۆ دوا هه‌ناسه و دواڕۆژی ژیانمانه، داواتان لێ ده‌كه‌م، وه‌ك چۆن شیعه‌كان شانازی به ئیمامی عه‌لییه‌وه ده‌كه‌ن، با له دوای خۆمانه‌وه گه‌له‌كه‌مان شانازی به ئێمه‌وه بكه‌ن.
له سه‌عات 6ی به‌یانییه‌وه شه‌ڕێكی قورسی نابه‌رامبه‌ر له‌ناو ماڵه‌كانی حه‌مك-دا به‌رپابوو، دوژمن به هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورس و سووك به هاوه‌ن و تۆپی قورس و دۆشكه هێرشیكردبووه سه‌ر گونده‌كه، پێشمه‌رگه‌كان ببوون به دووبه‌شه‌وه، به‌شێكیان له‌لای ڕۆژهه‌ڵاتی گونده‌كه‌وه دامه‌زرابوون، تا كاتژمێر ١٠ی به‌یانی زۆربه‌ی خانووه‌كانی گونده‌كه ڕووخابوون، شه‌ڕ به‌چڕیی تا كاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێواره به‌رده‌وامبوو، له ئه‌نجامدا دوژمن شكستیان هێنا و 62 سه‌رباز و جاش كوژرابوون، ته‌رمی ٤٣ سه‌ربازیان به‌جێمابوون، ٢٥ سه‌رباز بریندارببوون، مامه ڕیشه یه‌كێك له كۆپته‌ره‌كانی پێكابوو و كۆپته‌ره‌كانی دیكه‌ش بڵاوه‌یان لێكردبوو.
دوای وه‌ستانی شه‌ڕ، خه‌ڵكی حه‌مك و گونده‌كانی
ده‌وروبه‌ریان ڕوویان كرده ناو كه‌لاوه ڕووخاوه‌كانی حه‌مك و له خۆشی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌دا، مامه ڕیشه و پێشمه‌رگه‌كانیان ماچ باران كردبوو، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش وه‌ك “داستانی حه‌مك” به‌ناوكرا و بووه به‌شێك له مێژووی نه‌به‌ردیی مامه ڕیشه و وردی سه‌ر زمانی خه‌ڵك.
مامه ڕیشه‌ی جه‌باری نه‌ده‌رچووی هیچ كۆلێژێكی سه‌ربازی و نه‌هیچ تاج و نه‌جمه‌و ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌سه‌ر شان بوو، ئه‌و ته‌نیا
قاڵبووی بۆته‌ی خه‌باتی ره‌وای گه‌لێكی سته‌م لێكراوبوو، ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی و باوه‌ڕبوون به‌ئازادی و سه‌رفرازی وای لێكردبوو ده‌رس و وانه‌ی هه‌زاران ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه داری ڕژێمی روخاوی به‌عسی بدات.
ژیانی هاوسه‌رێتی
رۆژی 17/3/1983، مامه ڕیشه به (ژن به‌ژن) له‌گه‌ڵ (كچان حوسێن)ی خه‌ڵكی گوندی (قه‌ره‌تامور) چۆته ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه، دواتر خۆی ناوی كچانی گۆڕیوه به(نیشتمان)، به‌رده‌وام له‌جه‌وله‌كانیدا هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا بووه.
نیشتمان خان-ی هاوسه‌ری مامه ڕیشه ده‌گێڕێته‌وه: جارێكیان چووین بۆ دێیه‌ك له‌نزیك بێتواته ، جێیان نه‌ده‌كردینه‌وه، پاشان ڕیشه وتی: ئه‌گه‌ر مامه ڕیشه بێت جێگای ده‌كه‌نه‌وه؟
كابرا وتی: ده‌یخه‌ینه ناوچاومان، ریشه وتی: ده‌كه‌واته من مامه ڕیشه‌م، ئیتر كه‌زانیان وایه، جێگه‌یان كردینه‌وه‌و ڕێزی زۆریان لێناین.
مامه ڕیشه(("له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا له (142) شه‌ڕدا به‌شداربووه و چوار جار بریندار كراوه))
ناو و ناوبانگی ئازایه‌تی و شۆڕشگێڕی مامه‌ڕیشه له خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌دا له ناو دڵی خه‌ڵكی كوردستاندا بۆته سیمبولی تێكۆشان و به‌رگری و وره‌به‌رزی، له سه‌دان چالاكی و داستانی پێشمه‌رگانه‌دا له گه‌ڵ هاوڕێیانیدا له دژی داگیركه‌ران و خۆفرۆشان ڕۆڵی پاڵه‌وانانه‌ی نه‌خشاندووه. له (142) شه‌ڕدا به‌شداربووه و له ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیدا چوار جار بریندار كراوه. له ڕقی ئه‌و هه‌موو چالاكییه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجامی ده‌دا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رژێمی به‌عس باوكیان گرت و بێ سه‌رو شوێن كرا، پاشان شه‌هیدیان كرد، ئه‌وه بوو دواتر ده‌ركه‌وت باوكی مامه‌ڕیشه (مام شكور) یان به زیندوویی هه‌ڵدابووه بیرێكه‌وه و چووه ڕیزی گیانبه‌ختكردووانه‌وه. خێزانه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان چاره‌نوس نه‌گات، ده‌ربه‌ده‌ربوو.
نامه‌كانی مامه ڕیشه
مامه‌ڕیشه كه‌سێكی ساده و پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی ناو جه‌ماوه‌ر بوو، جگه له ناوچه‌ی گه‌رمیان له سه‌ر ئاستی كوردستان ناوبانگی ئازایه‌تی و قاره‌مانیی په‌یدا كردبوو. گه‌لێك نامه‌ی له چه‌مچه‌ماڵ و كه‌ركووكه‌وه بۆ ده‌هات و زانیاری‌یان له‌سه‌ر دوژمن ده‌دایه. گوندی تاڵه‌بان له سه‌رده‌می منداڵیی مامه‌ڕیشه‌دا قوتابخانه‌ی تێدا نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه به نه‌خوێنده‌واری مابۆوه. به هۆی نه‌خوێنده‌واریه‌كه‌ی چه‌ندین جارنامه‌كانی به هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌دا تا بۆی بخوێننه‌وه، هه‌رچه‌نده له پێشمه‌رگایه‌تیدا هه‌ندێك فێری نوسین ببوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین جار له‌سه‌ر داوای خۆی و به گوزارشتی ساده‌ی خۆی دێڕ به دێڕ وه‌ڵامی نامه‌كانیان بۆ ده‌نووسییه‌وه. له هه‌موو نامه‌یه‌كیشدا ده‌یگوت له خواره‌وه بنووسه : دڵسۆزت/ مامه‌ڕیشه عاشقی كوردستان.
شه‌هیدكردنی به‌خیانه‌ت
له‌كاتی گفتوگۆی یه‌كێتی و به‌عس، ڕژێم به‌ده‌رفه‌تی زانی له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا پیلانه‌كه‌ی جێ به‌جێ بكات، بۆیه ته‌حسین شاوه‌یسی راسپارد، به‌فێڵی ئه‌وه‌ی گوایه ده‌یه‌وێت بێته ناو سه‌نگه‌ری شۆڕشه‌وه‌و وازله‌سه‌نگه‌ری دوژمن بهێنێت، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پیلانه نامه‌ردانه‌یه ڕۆژی 24/1/1985 له‌گوندی (حه‌سه‌ن ئاوا)ی سنووری كه‌ركوك مامه ڕیشه‌و هه‌ردوو هاوڕێكه‌ی (سه‌ردارو موحسین بیكه‌یسی)، له‌ڕێگه‌دا درانه به‌ر ده‌ست ڕێژی گوله‌ی جاشه‌كان و شه‌هید كران.
ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان دواجار هه‌واڵی شه‌هیدكردنی مامه ریشه‌ی بڵاوكرده‌وه، له كاردانه‌وه‌ی شه‌هیدكردنی مامه ریشه‌دا زنجیره‌یه‌ك چالاكی ده‌ستیپێكرد، یه‌كه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی شه‌هیدكردنی مامه ریشه گرتنی زنجیره شاخه‌كانی دابان هه‌لاج بوو، ، دواتر له گه‌رمیانه‌وه زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕی زۆر گه‌وره به‌ناوی (له تۆڵه‌ی مامه ریشه‌دا) ئه‌نجامدران، كه ئه‌و شه‌ڕانه هه‌موو كوردستانی گرته‌وه.
شێركۆ بێكه‌س بۆ شه‌هیدبوونی مامه ڕیشه ده‌ڵێت
مامه‌ڕیشه... كوڕی بابه‌گوڕگوڕ!
ڕێگه چۆڵكه‌ن... هه‌ستنه سه‌رپێ!
وا ئه‌سپێكی سپیی یاڵ سور
له پێده‌شتی كه‌ركوكه‌وه
ئه‌حیلێنێ و به‌ره‌و ئێره‌دێ!
ئه‌ی ئه‌سپه‌كه‌ی ته‌وێڵ مارۆی گه‌رمیانم!
ئه‌وه‌ی به‌فرو
گڕو شه‌پۆلی ناسیبێ،
ئه‌وه‌ی شمشێری برووسكه و
باوبۆرانی كێوی دیبێ
تۆ ئه‌ناسێ!
ئه‌ی ڕه‌شه‌بای له پاشكۆدا خۆر سواركردوو!
ئه‌وه‌ی جارێ
گوڵاڵه‌سوره‌ی چاوڕه‌شی
(ره‌حیم ئاوا) و
منداڵانی سه‌رقۆچكه‌تاشی (له‌یلان)و
كێڵگه‌ی برسی (دوز)ی دیبێ
تۆ ئه‌ناسێ!
***
كۆبنه‌وه‌و هه‌ستنه سه‌رپێ
سه‌رهه‌ڵبڕن!
بازێك شه‌ڵاڵی خوێناوه‌و
تۆزێكیتر
به‌م ناوه‌دا تێئه‌په‌ڕێ!
ڕووه‌و قه‌ندیل
به‌سه‌ر هه‌ورازی شه‌خته‌دا
نزم ئه‌فڕێ
هه‌تا ئه‌گاته سه‌رلوتكه و
ئه‌چێ له‌وێ.. له په‌ڵه‌خوێنی (نازم)دا
به‌هێواشی ڕائه‌شكێ
***
ڕێگه چۆڵكه‌ن... هه‌ستنه سه‌رپێ
زریان: گڤه‌ی ون كردووه‌و بۆی ئه‌گه‌ڕێ
گه‌رمیان كوره‌ی كاوه‌یه و جۆشدراوه
ته‌ماشاكه‌ن:
هه‌رچی گردۆڵكه‌ی پێده‌شتی له‌ش جنراوه
وه‌كو دایكانی وڵاتم
بنچكی قژو ئه‌گریجه‌ی گژوگیایان
له ملیاندا ئاڵۆزكاوه
مامه‌ڕیشه!
ئه‌ی پڵنگی چنگ به‌گڕی گه‌رمیانم!
به‌یتی تازه‌ی توحفه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان‌م!
له ماڵانی گوند به گوندی هه‌ڵقرچاوا
تۆ قوتیله‌كه‌ی به‌رهه‌یوانی
داسی دروێنه و هه‌تاوی
سه‌ربانێژه‌ی زستانانی
مانگه‌شه‌وی، هێشوی ڕه‌زی
هاژه‌ی چه‌م و وژه‌وژی دارستانی!
ئاگری شوانی.
وه‌كو باران، وه‌كو كانی
وه‌كو ده‌غڵودان
خۆشه‌ویستی
تۆ كوڕی بابه‌گوڕگوڕی
داستانێكی سه‌ده‌ی بیستی!.
PUKmedia ئاماده‌كردنی/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31