riklam

پیرۆزباییەكان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی PUKmedia

کوردستان 04:05 PM - 2022-01-21

رۆژی 22-1-2022، هەژدە ساڵ بەسەر دامەزراندنی PUKmedia تێپەڕدەبێت و مۆمی نۆزدەهەمین ساڵەی دادەگیرسێنێت، بەوبۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و خوێنەرانی ئازیز دەكەین سوپاسی هەموو ئەو كەس و لایەنانە دەكەین كە بەشێوەی جیاجیا پیرۆزباییان ئاڕاستە كردووین. بەڵێنی ئەوەشیان بۆ دووپات دەكەینەوە كە وەك هەمیشە راستگۆیی و بەرپرسیارێتی بنەمای سەرەكی كاركردنمان دەبێت لەپێناو خزمەتی گەیاندنی پەیامی راستی و زانیاری دروست و گەشەپێدانی بواری رۆژنامەوانی كوردی.
لەوچوارچێوەیەشدا ژمارەیەك بروسكەی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و رۆژنامەنووسانی PUKmedia كراون كە ئەمە دەقی بروسكەكانە:

مەكتەبی سیاسی: PUKmedia دەنگی كوردستانی بە دەرەوە گەیاندووە

قوباد تاڵەبانی: PUKmedia كار بە‌ ئیتیكی رۆژنامە‌وانی دەكات

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: PUKmedia نمونەیەكی جیاواز و جوانی لەكاری میدیایی پێشكەشكردوە

ستران عەبدوڵڵا: PUKmedia پەنجەرەیەكی فرە زمانی ھەواڵ و زانیارییە

سەرۆكی هەرێم پیرۆزبایی لە PUKmedia دەكات

دەزگای میدیای كەركوك: PUKmedia پێویستییەكی سەردەمیانەیە

بورهان سەعید سۆفی: سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی خوێنەرانن
د.سۆران جەمال تاهیر بۆ PUKmedia: راستگۆیی و بەرپرسیارێتی بنەمای سەرەكی كاركردنتان بێت

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: PUKmedia وەک زمانحاڵی حزب پیشەییانە کار دەکات

خاتوو گەلاوێژ بۆ PUKmedia: پەیام و دەنگی گەلی كوردستان بەزۆرترین گەلانی دنیا، بگەیەنن

د. لەتیف رەشید: PUKmedia پردێکی گرنگە بۆ گواستنەوەی هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی: PUKmedia جێی متمانەی خوێنەرانیەتی

ئاسۆ مامەند: PUKmedia راستگۆیانە هەواڵ و پێشهاتەكانی بەخوێنەران گەیاندووە

مەكتەبی رێكخستن: PUKmedia سەروەرییەكی تری یەكێتییە
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سایتی PUKmedia وە، مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و ستافی سایتەكە دەكات و رایدەگەیەنێت،  PUKmedia توانیویەتی لەسەر بنەماكانی ئیتیكی رۆژنامەوانی  كاربكات.
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia وە مەكتەبی رێكخستن گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوبەر و سەرنووسەرو ستافی ئەم ماڵپەرە ئازیزە دەكەین و دەستخۆشی لەم ستافە ماندونەناسە دەكەین، هیوای بەردەوامیتان بۆدەخوازین  PUKmedia توانیویەتی لەسەر بنەماكانی ئیتیكی رۆژنامەوانی  كاربكات بەبێ جیاواز ی، هەروەها بەهۆی ڕاستگۆی لەهەواڵ و زانیاریەكانیدا سەنگ و پێگەی خۆی بپارێزێت، توانیویەتی  بەچەند زمانێكی جیاوازەوە هەواڵ و زانیارییەكان بگەیەنێتە خوێنەر و بینەرەكانی بەپێچەوانەشەوە،  بۆیە یەكێكی ترە لەسەروەرییەكانی راگەیاندنی یەكێتیی نییشتمانیی كوردستان، دووبارە پیرۆزە.
‎مەكتەبی ڕێكخستنی 
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

دكتۆر جوان احسان فوزی: PUKmedia  بەردەوام لەخزمەتی كلتورو فەرهەنگی كۆمەڵگای كوردیدابووە 
بەڕێزان / سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كادیر و كارمەندە دڵسۆزەكانی ماڵپەڕی( PUKmedia  )
سڵاوێكی گەرم..
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئەم سەكۆ ئازادو ئاوەدانەی ڕاگەیاندنی یەكێتی لەناخی دڵمەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی تان ئاڕاستە دەكەم ، ئەم ماڵپەڕە هەمەڕەنگ وجوانە توانیویەتی بەوپەڕی دڵسۆزی و ڕاستگۆییەوە هەمیشە هەواڵ و زانیاری بەكەڵك و پێویست بەخوێنەرانی بگەیەنێت ، بەردەوام  بەبێ وچان و بەبێ جیاوازی لەخزمەتی كلتورو فەرهەنگی كۆمەڵگای كوردیدابێت . 
لەم یادە پڕشكۆیەدا هیوای سەركەوتن وبەردەوامیتان بۆدەخوازم و ئومێدەوارم لەساڵی نوێی تەمەنتاندا هیوادارم بەردەوام بن لەخزمەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی كوردی  خەرمانتان بەرەكەت داربێت ، دەست وخامەتان ڕەنگینتربێت .
دكتۆر جوان احسان فوزی 
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان

پیرۆزبایی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ساڵیادی PUKmedia 

بەڕێز/  سەرنوسەری سایتی PUKmedia
بابەت/ پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم...
بەبۆنەی (١٩)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی  سایتی (PUKmedia)  ەوە،  بەناوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستەدەكەین، دەستی ماندوونەبوونتان دەگوشین، لەڕێگەی ئێوەشەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی خۆمان پێشكەش بە تەواوی ڕۆژنامەنوس و كارمەندانی سایتی (PUKmedia)    دەكەین، ئەو بەڕێزانەی كەئێستا لە كاردان و ئەوانەشی كەلەسەرەتای ئەم كاروانەوە لە ، سایتی (PUKmedia)    خزمەتییانكردوە، سایتی (PUKmedia)   لەتەمەنی پڕ بەخششی خۆیدا، وەك بڵندگۆیەكی ڕاستگۆ و دەربەست خزمەتی كردوە و هەمیشەش سەرچاوەیەكی هەواڵ و زانیاری جێی متمانەی هەموان بوە، هیوادارین ئەم ساڵیادە ،ببێت بەخاڵێكی گرنگی وەرچەرخان لە خەباتی ڕۆژنامەوانی كوردیدا و دەرفەتێكیش بێت بۆ گەشەپێدانی هەمەلایەنەی سایتی (PUKmedia) ،جارێكیدیكەش پیرۆزبایی خۆمانتان پیشكەشدەكەین ، هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆدەخوازین. 
مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی
یەكێتیی نیشتمانیی  كوردستان

پەیامی هەڤاڵ سەرکەوت محمد غفور به‌ بۆنه‌ی (۱۹)هه مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia 
به‌رێزان سه‌رنوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و كارمەندانی ماڵپەری PUKmedia ی ئازیز.
به‌ بۆنه‌ی (۱۹)هه مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕه‌كەتانەوە‌ ، جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین .
ماڵپه‌ڕی PUKmedia وه‌ك پێشه‌نگی میدیای ئه‌لیكترۆنی ، رۆڵ و كاریگەری له میدیا و گواستنەوەی رووداوەکان هەنگاوێكیی پڕ بایەخ و وێستگەیەكی گرنگی خەباتە مێژوویەكەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە ، هەمیشە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری دروست بووە و ڕێنوێنێكی بەئەزموون بووە لە هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندا ، له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی پڕ شكۆیدا جگە لە پەیام و دید و بۆچوونەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، توانیویه‌تی ببێتە سەكۆیەكی ئازاد بۆ هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و سه‌رچاوه‌یەكی باوه‌ڕپێكراوی خوێنه‌ران بووه‌ لە سه‌رتاسه‌ری جیهان .
دووبارە بە ناوی خۆم و هەڤاڵانم لە بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین هەر شادو سەرکەتووبن .
سەرکەوت محمد غفور  
ئەندامی ســـــەرکردایەتی و
‏‎لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە
یەکێتیی نیشـــتمانیی کوردســـــتان

ساڵح عوسمان: PUKmedia لە كاركردنیدا تایبەتمەندیی خۆی هەیە
بەڕێز/ كاك كاروان ئەنوەر
بەڕێزان/ جێگری سەرنوسەر و میدیاكارانی PUKmedia
  بابەت/ پیرۆزبایی
بەبۆنەی (19) نۆزدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕەكەتان لە ناخی دڵمەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت لایەكتان دەكەم و هیوای سەركەوتن و كاری باشترتان لە ساڵی ئایندەدا بۆ دەخوازم.
پوك میدیا، وەك دەزگایەكی زمانحاڵی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەو پەڕی دڵسۆزی و شەونخونیەوە خزمەتی گشتی كردووە، توانیویەتی بە ئیمكانیەتێكی سنوردارەوە لە ئاست پێویستیەكانی ڕۆژدا بێت،پەیام و بەرنامەی یەكێتیی بە خوێنەرانی بگەیەنێت، بۆیە دەستخۆشیتان لێدەكەم وكارو خزمەتتان بەرز دەنرخێنم.
پوك میدیا، لە كاركردنیدا تایبەتمەندیی خۆی هەیە، ئەویش ئەوەیە كە لە هەواڵ و ڕاپۆرتەكانیدا ڕاستگۆ و وردە،هەروەها خزمەت كردنی بە پرسە نیشتیمانییەكان لە كاری پێشینەی خۆی دایناوە،ئەمە جگە لەوەی كاتێك سەردانی ماڵپەڕی PUKmedia دەكەیت، ئەوە زانیاریت لەسەر هەموو دۆسیەكانی ڕۆژ پێدەبەخشێت،ئەمەش بۆ هەمەڕەنگی ماڵپەڕەكە دەگەڕێتەوە، كە هەوڵی داوە لە ئاست ویستی خوێنەرانیدا بێت.
جارێكی دیكە، ساڵیادی دامەزراندنی PUKmedia لە گشت لایەكتان پیرۆز دەكەم و هیوادارم ساڵی ئایندەتان پڕ بەرهەمتر و گشتگیرتربێت، منیش هەمیشە پاڵپشت و هاوكارتان دەبم.
هەر شاد و سەركەوتوو بن.

ساڵح عوسمان
ئەندامی سەركردایەتی

مەلا ئاری: PUKmedia سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی گواستنەوەی هەواڵە
هەڤاڵانی بەڕێز، سەرنووسەر و پەیامنێر و كارمەندە ماندوونەناسەكانی یەكێتی لە سایتی PUKmedia
سڵاوێكی گەرم...
لە یادەوەریی نۆزدە ساڵەی دامەزراندنی سایتەكەتان، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لەمەڵبەندی 24ـی راپەڕین، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم.
سایتی PUKmedia، لەپاڵ كەناڵ و میدیاكانی تری یەكێتیدا سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی گواستنەوەی هەواڵ و زانیاریە و لەنێو تۆڕی پەیوەندیە جیهانگیرییەكاندا..وەك پڕ بینەرترین سایتی كوردی سۆشیال میدیا، بۆتە زمانحاڵی بێ چەند و چونی سیاسەتی ڕاستەقینەی یەكێتی و بۆ ئێمەش هەمیشە جیگای شازییە.
لەم بۆنەیەدا وێڕای ئومێدی گەسەندن و پێشكەوتن، هانیشتان دەدەین كە ئەو ڕێچكەیەی گرتووتانە وەك كەناڵێكی ڕاستگۆی پڕ بەرهەم و خاوەن ئیتیك بەردەوامی پێ بدەن...دوبارە پیرۆزە
مەلا ئاری
لێپرسراوی مەڵبەندی 24ـی ڕێكخستنی ڕاپەڕین

پیرۆزە 19 مین ساڵڕۆژا دامەزراندنا (PUKmedia)
هەڤالێن بەرێز سەرنڤیسکار و میدیاکار و کارمەند و کاربدەستێن مالپەڕێ (PUKmedia)
بهەلکەفتا هەلکرنا (19) مین شەمالکا تەمەنێ مالپەرێ هەوەیێ پڕی بەرهەم و داهێنانێن میدیایی، جوانترین پیرۆزباهیان ئاراستەی هەوە دکەین، پشتەڤانێن هەوەینە بۆ درێژیپێدانا کارێ پیرۆز و خزمەتکرنا جهێ شانازیێ و گەشەپێدانا مالپەرێ هەوەیێ هێژا و خودان سەربۆڕ و پێڤاژوویەکا شەڕەفمەندانە دبوارێ ڕۆژنامەگەریا کوردیا هەڤچەرخدا، بتایبەتی ڕۆژنامەگەریا ئەلکترۆنی.
ئومێدەوارین (19) مین ساڵڕۆژا دامەزراندنێ ببیتە دەستپێک و هاندەرەکێ نووی بۆ داڕشتنا بەرنامە و پلانێن سەرکەفتیانه پێخەمەت خزمەتکرنا کۆمەڵێن خەلکێ کوردستانێ و پێشڤەبرنا بوارێ ڕاگەهاندنا کوردی و بسەرخستنا مالپەرێ (PUKmedia) ل گورەی پێشهات و پێشداچوونێن هەڤچەرخ د مەیدانا ڕاگەهاندنێدا کو بشێت ب باشترین شێوە درێژیێ ب کار و خەباتا خو بدەت.
ئێمان عەبدولرەزاق ئامێدی
ئەنداما جڤاتا سەرکردایەتی (ی.ن.ک)
ئەنداما جڤاتا نوونەرێن عیراقێ
دهوک 2022/1/21

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان: PUKmedia مینبەری حەق بێژی و سەرچاوەی هەواڵی راست و دروستە

بۆ: بەڕێزان سەرنوسەر و کارمەندانی مەڵپەڕی puk,media ئازیز
   ب: بروسکەی پیرۆزبایی
   سڵاو و رێز

بە بۆنەی ١٩ەمین ساڵیادی دامەزراندنی مەڵپەڕە بە جۆش و خرۆشەکەتان کە  مینبەری حەق بێژی و سەرچاوەی هەواڵی راست و دروست و  زانیاری پشت راستکراوە و سەکۆی گواستنەوەی بیر و رای ئازادە، جوانترین پیرۆزبایی و رازاوەترین چەپکە گوڵتان پێشکەش دەکەین، لامان زۆر گرنگە چۆن بە نەفەسێکی کوردانە و کوردستانیانە هێناوتانە هەر بەو  ئاراستەیە بگرە  بە گەرموگوڕتر و هەمە لایەنەتر کە تەواوی جومگەکانی کۆمەڵگەکەمان بگرێتەوە و درێژەی پێبدەن تا دەگەینە دوا مەنزل، جارێکیتر پیرۆزە و هەر شاد و سەربەرزبن.
      براتان

 عبدالواحد محمد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢

ئاراس محەمەد ئاغا: PUKmedia سەرچاوەی راستگۆیی میدیای كوردییە
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دھۆك پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی PUKmedia دەكات و بە سەرچاوەی هەواڵی دروست و راستگۆیی نێو میدیای كوردی ناوی دەبات.

هەڤاڵانی بەڕێز سەرنووسەر و رۆژنامەنوسان و کادران و کارمەندانی سایتی PUKmedia
بەبۆنەی (١٩)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سایتی پیوکەی میدیاوە، گەرمترین پیرۆزبایی  ئاڕاستەی ئێوەی ماندونەناس و خەباتکاری کاروانی رۆژنامەوانی و راگەیاندنی کوردی دەکەم، هیوادارم هەمیشە لە پێشکەوتن و پێشەنگی و گەشەسەندن و بەرەو پێشوەچوونی زیاتردابن.
 پیوكەی میدیا، لە ماوەی تەمەنی خۆیدا بە هەوڵ و کۆششی بەردەوامی کادرانی خزمەتێکی زۆری بە مێژووی راگەیاندن و بواری رۆژنامەوانی کوردی کردووەو بەوەش بۆتە جێگەی باوەڕو سەرچاوەی گرنگ لای چین و توێژە جیاکان لە ناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان و سەرچاوە بۆ دامەزراوەو کەناڵە راگەیاندنەکان، ماڵپەڕی پیوکەی میدیا بە پێشکەشکردنی نمونەی جیاوازی کاری میدیایی ناسراوەو پیشەییانەو لە چوارچێوەی یاسا و ئیتیکی رۆژنامەوانی هەواڵ و زانیارییەکانی بڵاوکردۆتەوە ،ئومێدەوارین ساڵی نوێی کارکردنتان بە پلان و میکانیزمی نوێ لە هەوڵ و هەنگاوەکانتان بەردەوام بن و وێبسایتەکەتان کە میدیایەکی ئەلیكترۆنی سەنگینی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستانە، وەک ئەوەی چاوەڕوانیتان لێدەکرێت هەمیشە لە پێشەنگ و پێشوەچوون و کاری جوانی میدیایدا بتانبینین.
پیرۆز بێ ئەو یادە لە ئێوەی ئازیز و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم.

پیرۆزبایی سالار سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان

بەڕێزان  سەرنوسەر و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی  ماڵپەری پیوكەی میدیا بە بۆنەی نۆزدە ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەری پیوكەی میدیاوە گەرمترین  پیرۆزبایتان لێ دەكەم
ماڵپەری پیوكەی میدیا زمانحاڵی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان وەك میدیای ئەلیكترۆنی، كە لەسەرەتای دامەزراندنییەوە رۆڵ و كاریگەری لە گواستنەوەی هەواڵ و روداوەكانی ناوخۆ و ناوچەكە و جیهان هەبووە، هەمیشە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری دروستبووە و رێنوێنێكی بەئەزموون بووە لە هۆشیاركردنەوەی تاكەكانی كۆمەڵگە لە و خزمەتكردن بە پرسە نیشتیمانییەكانی كورد.
دووبارە بە ناوی خۆم و هەڤاڵانم لە بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەین هەر سەركەتووبن.
 سالار سەحەد خەلیفە یونس
ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان

پیرۆزبایی نامەی سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ PUKmedia

بەڕێزان/  سەرنووسەر، رۆژنامەنووسان و کارمەندانی سایتی PUKmedia
بەبۆنەی (١٩) هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سایتی (PUKmedia) ەوە، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆماتان ئاراستە دەکەم، دەستی ماندوونەبوونتان دەگووشم، سایتی (PUKmedia)  لەماوەکانی رابردوودا مینبەرێکی راستگۆ و دیاری گۆڕەپانی رۆژنامەگەریی بووە، ببووە سەرچاوەی زانیارییەکانم و هەواڵم، هیواخوازم درێژە پێدەری کاروانەکەتانبن، بەردەوامیی و مانەوەتان تائێستا بەو چەند زمانە جیاوازەی کارتان کردووە دڵسۆزی و وەفایە بۆ ریگە پیرۆزەکەی مام، ئیوە کۆڵەکەی راوەستاوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن، جارێکی دیکەش پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستە دەکەم، هیوادارم سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنن. 
ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان

لێپرسراوی مەڵبەندی سۆران: PUKmedia بۆتە جێگەی باوەڕو سەرچاوەی گرنگ لای چین و توێژە جیاکان

هەڤاڵانی بەڕێز سەرنووسەر و رۆژنامەنوسان و کادران و کارمەندانی سایتی PUKmedia
بەبۆنەی (١٩)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سایتی پیوکەی میدیاوە، گەرمترین پیرۆزبایی  ئاڕاستەی ئێوەی ماندونەناس و خەباتکاری کاروانی رۆژنامەوانی و راگەیاندنی کوردی دەکەم، هیوادارم هەمیشە لە پێشکەوتن و پێشەنگی و گەشەسەندن و بەرەو پێشوەچوونی زیاتردابن.
 پیوكەی میدیا، لە ماوەی تەمەنی خۆیدا بە هەوڵ و کۆششی بەردەوامی کادرانی خزمەتێکی زۆری بە مێژووی راگەیاندن و بواری رۆژنامەوانی کوردی کردووەو بەوەش بۆتە جێگەی باوەڕو سەرچاوەی گرنگ لای چین و توێژە جیاکان لە ناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان و سەرچاوە بۆ دامەزراوەو کەناڵە راگەیاندنەکان، ماڵپەڕی پیوکەی میدیا بە پێشکەشکردنی نمونەی جیاوازی کاری میدیایی ناسراوەو پیشەییانەو لە چوارچێوەی یاسا و ئیتیکی رۆژنامەوانی هەواڵ و زانیارییەکانی بڵاوکردۆتەوە ،ئومێدەوارین ساڵی نوێی کارکردنتان بە پلان و میکانیزمی نوێ لە هەوڵ و هەنگاوەکانتان بەردەوام بن و وێبسایتەکەتان کە میدیایەکی ئەلیكترۆنی سەنگینی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستانە، وەک ئەوەی چاوەڕوانیتان لێدەکرێت هەمیشە لە پێشەنگ و پێشوەچوون و کاری جوانی میدیایدا بتانبینین.
پیرۆز بێ ئەو یادە لە ئێوەی ئازیز و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم.
زوبێر عوسمان 
ئەندامی سەرکردایەتی و 
لێپرسراوی مەڵبەندی ٦ی سۆران 

بروسكه‌ی پیرۆزبایی ڕابیحه‌ حه‌مه‌د لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدا بۆ یادی PUKmedia 
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ری PUKmedia ، ڕابیحه‌ حه‌مه‌د لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدا، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و ستافی PUKmedia كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ساڵیادی PUKmedia 
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی پی یو كه‌ی میدیا گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ستافی به‌ڕێوه‌بردنی سایتی PUKmedia ده‌كه‌م. ھیوادارم به‌رده‌وام بن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ھه‌واڵ و زانیاری دروست و له‌ سه‌ر بنه‌مای ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی ھه‌روه‌ك له‌ ڕابردوو بوونه‌ته‌ جێگه‌ی متمانه‌ی خوێنه‌رانی.
ھیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم
ڕابیحه‌ حه‌مه‌د
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدا

١٩ساڵ یادی دامەزراندنی Pukmedia پیرۆزبێت
بەبۆنەی 19 ساڵەی دامەزراندنی PUKmedia گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی pukmedia دەکەم 
PUKmedia لەسەرەتای دامەزاندنیەوە ڕاستگۆیانە و پیشەیانە و بەپرەنسیپی ڕۆژنامەوانی کاری کردووە دەستخۆشیان لێدەکەم.
ھیوادارم ئەم کەناڵە ئازیزە لەساڵی ١٩ساڵ یادی دامەزراندنی بەبەرنامە و کاری نوێگەریەوە کارەکانیان زیاتر بەرەوپێشەوە ببەن و ببنە پردی گەیاندنی کێشە و گرفتەکانی ھاووڵاتیان.
زێندین مەولود 
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی

يەكێتى هاوردە و ناردنكارانى هەرێمى كوردستان پیرۆزبایی لە PUKmedia دەکات
كاروان أنور
بۆ بەڕێزان لە / سايتى  PUKmedia
ب/ پيرۆزبايى
بەناوى سەرۆك و ئەندامانى ئەنجومەنى كارگێڕى يەكێتى هاوردە و ناردنكارانى هەرێمى كوردستان، بەبۆنەی سالَيادى دامەزراندنيەوە گەرمترين و جوانترين پيرۆزبايى ئاراستەى سەرنووسەر و كارمەندان و كادران و رۆژنامەنووسانى سايتى  PUK media دكەين.
سايتى PUKmedia هەميشە نمونە بووە لە پابەندبوون بە ئيتيكى ڕۆژنامەوانى و ميسداقيەت و راستگۆیي خۆی پاراستووە، هيوادارين هەميشە پێشەنگ بن بۆ داهێنان ، سەركەوتوو و سەرفرازبن ، هاوكات سوپاس و پێزانينتان ئاراستە ئەکەین كە بەردەوام هاوكارمان بوون لە بۆنە و چالاكيەکاندا و گەياندنى هەواڵە ئابوورییەکان بە خوێنەران لە ناوەوە و دەرەوەى وڵات ..
دووبارە سەكەوتووبن .
شێخ مصطفى شێخ عبدالرحمن
سەرۆکى گشتى 
يەكێتى هاوردە و ناردنكارانى هەرێمى كوردستان

بروسكه‌ی پیرۆزبایی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ بۆ PUKmedia
به‌ڕێزان/  سه‌رنوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ماڵپه‌ڕی  PUKmedia 
به‌بۆنه‌ی (19) هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕ  PUKmedia وه‌  پیرۆزبایی له‌ئێوه‌ و ته‌واوی نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی ماڵپه‌ڕه‌ پڕ به‌خششه‌كه‌تان ده‌كه‌م. 
 (پیوكه‌ی میدیا )  ماڵپه‌ڕێكی سه‌نگین و به‌ به‌های ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی بووه‌، هه‌میشه‌ به‌ مینبه‌رێكی دروستی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگی ناسراوه‌.     له‌ ته‌مه‌نی پڕ به‌خششی خۆیدا، روانگه‌یه‌كی راستگۆیانه‌ و پڕ له‌متمانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان بووه‌.  
له‌م ساڵیاده‌تاندا، ده‌خوازم وه‌ك هه‌میشه‌ له‌ گرنگیدانتان به‌ خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ و نیشاندانی ڕۆڵی نه‌به‌ردانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌پاراستنی خاك و نیشتماندا به‌رده‌وام بن و  هه‌گبه‌ی زیاتر و گه‌شه‌سه‌ندووتری بواری میدیایی له‌ ساڵی نوێتاندا په‌ره‌پێبده‌ن.
شۆڕش ئیسماعیل 
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ 

بروسكه‌ی پیرۆزبایی داود جندی شێخ کالۆ بۆ PUKmedia

بۆ بەرێزان سەرنووسەری ماڵپەڕی PUKmedia و هەموو کادیرانی
بەبۆنەی 19ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەم ماڵپەڕە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی جەنابتان دەکەین.
ماڵپەڕی PUKmedia ڕۆلێکی زۆر باش هەبوو و هەیەتی لە گەیاندنی ئێش و ئازاری گەڵەکەمان بە شێوەیەکی گشتی و بە تایبەتی دۆکیومێنتکردنی ئەو کۆمەڵکوژی و تاوانانەی کە ئێزیدییەکان لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە رووبەڕووی بوونەوە.
هەروەها ئەم ماڵپەڕە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە هەر لە سەرەتاوە و وەکو دەزگا سەرەتاییەکان کە بەڕێگای ڕۆژنامەوانی ئەلیکترۆنی بتوانن خەبات و خزمەتی هاوڵاتیان بکەن لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییدا داوای سەرکەوتنی زیاتر بۆتان دەکەین
داود جندی شێخ کالۆ
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی شنگال

بروسكه‌ی پیرۆزبایی  ڕەوەند مەلا مەحمود بۆ PUKmedia
بەڕێزان/  سەرنوسەرو ڕۆژنامەنوس و کارمەندانی  سایتی (PUKmedia)     
بە  بۆنەی نۆزدەھەمین ساڵیادی دامەزراندنی  سایتی  (PUKmedia)وە ، بە ناوی خۆم و ھەڤاڵانی مەڵبەندی (٢) ی رێکخستنی کەرکوک، گەرمترین  پیرۆزبایتان  ئاراستە دەکەین  کە  لەو ماوەیەدا  شان بەشانی کەناڵە بینراو  و بیستراوەکانی تری  مەکتەبی ڕاگەیاندنی (ی.ن.ک)  خزمەتێکی بێ وێنەتان  پێشکەشکردووە. 
ھاوکات  وەک سەکۆیەکی  دیجیتاڵیی جگە لە زمانی  کوردی و عەرەبی  و  بە چەند  زمانێکی  تریش  هەواڵەکانی کوردستانتان  بە دونیای دەرەوە گەیاندووە.
جێی خۆیەتی لەم بۆنەیەدا ، بایەخدانتان بە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بەرز بنرخێنین. ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین  .  
ڕەوەند مەلا مەحمود
لێپرسراوی مەڵبەندی دووی رێکخستنی کەرکوک (ی.ن.ك)

سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی پیرۆزبایی له‌ PUKmedia ده‌كات
ب
ه‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ری PUKmedia ، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و ستافی، ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 
بۆ به‌ڕێز/ سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و ستافی PUKmedia 
 به‌بۆنه‌ی داگزیرساندنی مۆمی 19 یه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia ه‌وه‌ به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ساێمانی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه‌، پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێده‌كه‌ین و هیوای به‌رده‌مبوونتان بۆ ده‌خوازین، به‌ڕێزان پێگه‌ی PUKmedia له‌ناو میدیای كوردیدا پێگه‌یه‌كی سه‌نگین و متمانه‌ پێكراوه‌و جێ په‌نجه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان، له‌ سه‌ر میدیای كوردی دره‌وشاوه‌یه‌، ماڵپه‌ڕی PUKmedia كه‌ناڵێكی راستگۆیه‌و هه‌میشه‌ بۆته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیار له‌ناو دنیای سۆشیال میدیای كوردیدا.
 له‌كۆتاییدا هیوادارین له‌سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه‌ی گرتووتانه‌ به‌رده‌وامبن، چونكه‌ PUKmedia قوتابخانه‌یه‌كه‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان.
 دووباره‌ پیرۆزه‌...
  پرۆفیسۆر 
د. رضا حسن حسین 
سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی 


بروسكه‌ی پیرۆزبایی ناوه‌ندی میدیایی المرصد مه‌كته‌بی راگه‌یاندن بۆ ساڵیادی PUKmedia 
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ری PUKmedia ، ناوه‌ندی میدیایی المرصد مه‌كته‌بی راگه‌یاندن، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنوسه‌رو جێگری سه‌رنوسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و ستافی PUKmedia كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز كاك كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رنوسه‌ر به‌ڕێز خاتو به‌سۆز تۆفیق جێگری سه‌رنوسه‌ر به‌ڕێزان میدیاكاران وستافی PUKmediaی ئازیز له‌ نۆزده‌هه‌مین ساڵیادی ده‌ستپێكی په‌خشی سایتی PUKmedia ،جوانترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ده‌كه‌ین هیوای به‌رده‌وامی بۆ ره‌وته‌ سه‌نگینه‌كه‌ی ده‌خوازین له‌ چوارچێوه‌ی پیشه‌ییبونی رۆژنامه‌گه‌ریانه‌ كه‌ هه‌میشه‌ وه‌ك میدیایه‌كی نیشتمانیی كوردستانی به‌رپرسیارانه‌ هه‌نگاو ده‌نێت و له‌ئێستادا پێگه‌و سه‌نگی شانازییه‌ بۆ میدیای كوردی ئامانجدار . ده‌ستی دڵسۆزیی و شه‌ونخونی وماندوبونتان ده‌گوشین به‌ره‌و گه‌شانه‌وه‌ی زیاتر و پێشه‌نگیی متمانه‌ی زیاتری كوردستانیان. مایه‌ی شانازیمانه‌ كه‌ سایته‌به‌رێزه‌كه‌تان مینبه‌ری رۆژانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌كانی الانێات المركزی و وه‌رزی دووه‌می ئه‌و رۆژانه‌یه‌ به‌ناوی (المرێد) ه‌كه تائێستاش به‌رده‌وامه‌ وه‌ك په‌نجه‌ریه‌كی سه‌نگینی كه‌ناڵه‌كه‌مان.
 دووباره‌ پیرۆزه‌ و هه‌رسه‌رفرازبن..
 ناوه‌ندی میدیایی المرصد مه‌كته‌بی راگه‌یاندن

بادینان میدیا: ( PUKmedia ) ژێده‌رێ‌ هه‌ره‌ گرنگێ هه‌واڵ و روودانێن گه‌رمه‌
بهه‌لكه‌فتا (19)مین ساڵڕۆژا دامه‌زراندنا مالپه‌رێ‌ ( PUKmedia ) زمانحالێ فه‌رمیێ ئێكه‌تی نیشتمانی كوردستان، بناڤێ ڕێڤه‌به‌ر و میدیاكار و سه‌رجه‌م هه‌ڤالێن ده‌زگه‌هێ میدیایێ بادینان جوانترین پیرۆزباهیان ئاراسته‌ی سه‌رنڤیسكار و ستاڤێ كاری ل مالپه‌رێ‌ ( PUKmedia ) دكه‌ین، ئه‌ومێده‌وارین به‌رده‌وامیێ بده‌نه‌ كارێ‌ خۆ یێ پیرۆز پێخه‌مه‌ت گه‌شه‌پێدانا ڕاگه‌هاندنا كوردی بگشتی و ل هه‌رێما كوردستانێ بتایبه‌تی.
مالپه‌رێ‌ ( PUKmedia ) هه‌ر ژده‌ستبكاربوونا خۆ ل ساڵا 2003 و هه‌تا نوكه‌ ژێده‌ره‌كێ هه‌ره‌ گرنگێ ڤه‌گوهاستنا هه‌واڵ و ڕۆماڵكرنا روودان و پێشهاتێن گه‌رمێن سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌رزشی و هونه‌ری و هه‌مه‌لایه‌نه‌، ل پێشی 19 ساڵان دامه‌زراندنا ( PUKmedia ) ده‌ستپێشخه‌ریه‌كا وێره‌كانه‌ و ل ئاست گوهڕینكاریێن سه‌رده‌مانه‌بوو ئێكه‌تی نیشتمانی كوردستان ڕاگه‌هاندی، و دوی ماوێ درێژدا ( PUKmedia ) شیا ببیته‌ ستوونه‌كا خورستی دمه‌یدانا ڕاگه‌هاندنا ئه‌لكترۆنییا كوردیدا و دیسان بوو پره‌كا جهێ باوه‌ریێ دناڤبه‌را ده‌نگێ خه‌لك و ناڤه‌ندێن بڕیار و ده‌ستهه‌ڵاتێدا، زێده‌باری وێ چه‌ندێ ل بلندترین ئاست خه‌مخوری ژ پرسا كوردی ل هه‌رچوار پارچێن كوردستانێ و بووییه‌ ده‌نگ و ڕه‌نگێ دوزا كوردی.
بڤێ‌ هه‌لكه‌فتێ دووباره‌ وه‌كو ده‌زگه‌هێ میدیایێ بادینان، پیرۆزباهیه‌كا گه‌رم ئاراسته‌ی هه‌ڤالێن هێژا دكه‌ین ل مالپه‌رێ ( PUKmedia ) ئومێده‌وارین هه‌رده‌م دگه‌شه‌ و پێشداچوونێدابیت.
ده‌زگه‌هێ میدیایێ بادینان
دهوك

بروسكه‌ی پیرۆزبایی سامان شێخ لطیف لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ یادی PUKmedia 
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی  PUKmedia ، سامان شێخ لطیف لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و ستافی ماڵپه‌ڕی  PUKmedia كردووه‌، ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
پیرۆزبێت (١٩) ساڵی خزمه‌ت بێ وچان...
له‌ ساڵیادی (١٩) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی (PUKmedia)  وه‌ك لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی پیڕۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی به‌ڕێوبه‌ر و سه‌رنوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسان و ته‌واوی كارمه‌ندانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌كه‌م كه‌ توانیوتانه‌ سه‌كۆیه‌ك بن بۆ دروستكردنی متمانه‌ و ڕاستگۆیی له‌ گه‌یاندنی په‌یامه‌ ڕوون و دیاره‌كه‌تان به‌ كوردستانیان و دوونیایی ده‌ره‌وه‌.
له‌ ماوه‌ی (١٩)  ساڵی خزمه‌تدا ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان بێ وچان و دابڕان به‌ چه‌ندین زمان هه‌واڵ و بابه‌تی ڕۆژنامه‌وانی گرنگ و به‌ پێزی گه‌یاندۆته‌ بینه‌رو خوێنه‌ران ، دیاره‌ هه‌مووان ده‌زانین له‌ ئێستادا زۆر و بۆری كاری میدیایی به‌جۆرێكه‌ بێ ڕه‌چاوكردنی  بنه‌ماسه‌ره‌كییه‌كانی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌واڵ و زانیاری  نادروست بڵاوده‌كرێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی پیوكه‌ی میدیا به‌دی ده‌كرێت دروستكردنی متمانه‌ و گه‌یاندنی زانیاری دروست و بنه‌ماكانی ڕاستگۆیییه‌ لای بینه‌ ر و خوێنه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بوترێ پیشه‌ییانه‌ ڕه‌چاوی ئیتیك و ورد و درشتی پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی كاری ڕۆژنامه‌وانی كردووه‌....
دووباره‌ پیرۆزبێت ئه‌م یاده‌ به‌رز و پیرۆزه‌تان....
سامان شێخ لطیف
لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی

بروسكه‌ي پیرۆزبایی راوێژكاری پارێزگای كه‌ركوك  بۆ راگه‌یاندن و په‌یوندییه‌كان بۆ PUKmedia 
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ری  PUKmedia دلێر شوانی راوێژكاری پارێزگای كه‌ركوك  بۆ راگه‌یاندن و په‌یوندییه‌كان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و ستافی PUKmedia كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هه‌ ڤالانی به‌رێز ،
سه‌رنووسه‌ر و كارمه‌ندانی سایتی PUKmedia   
به‌بۆنه‌ی داگیرساندنی مۆمی ته‌مه‌نی (19)ساڵه‌ی داگیرساندنی مۆمی ته‌مه‌نی نوێوه‌ 
جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی سایتی PUKmedia ده‌كه‌م، به‌بۆنه‌ی داگیرساندنی 19 یه‌مین مۆمی دره‌وشاوه‌ی ته‌مه‌نییه‌وه‌ .  
ماڵپه‌ری PUKmedia وه‌ك پێشه‌نگی میدیای ئه‌لیكترۆنی  رول و كاریگه‌ری له‌میدیا و گواستنه‌وه‌ی  رووداوه‌كان هه‌نگاوێكی پر بایه‌خ خه‌باتی مێژووی خوازیارم ئه‌م یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی گه‌شه‌كردن وپێشكه‌وتنی زیاتر و ئومێدی داهێنان و كاری باشترتان بۆ ده‌خوازم .
 هه‌میشه‌ به‌رده‌وامبن به‌گڕوتینی زیاتر بۆ خزمه‌تی میدیای كوردی ،  و هه‌ر سه‌ركوتوو سه‌رفرازبن .
دلێر شوانی 
راوێژكاری پارێزگای كه‌ركوك بۆ راگه‌یاندن و په‌یوندییه‌كان

مامۆستا نیاز هەورامی: PUKmedia بەرپرسیارانە كاردەكات
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سایتی PUKmedia وە، مامۆستا نیاز هەورامی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر و جێگری سەرنووسەر و سەرجەم رۆژنامەنووس و میدیاكارانی سایتەكە دەكات و دەڵێت، PUKmedia هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزی و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی كاری كردووە.

نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سوید پیرۆزبایی لە PUKmedia دەکات
بەڕێزان  سەرنوسەرو پەیامنێران و ڕۆژنامەنووس و كارمەندانی ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنی PUKmedia
پیرۆز بێت یادی ١٩ ساڵەی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia . سوپاسی هەوڵ و ماندوبونتان دەکەین کە ڕاگەیاندنێکی پیشەیانە  و وەک کەناڵێکی دیجتاڵی مۆدێرن ، مۆديرنانە و بە چەند زمانيک هەواڵی سیاسی و هونەری و ئابوری و هەمەڕەگ  و هەروەها بیرو ڕای ئازادنە و بۆچونی جیاواز ، ڕۆژانە دەخەنە بەرچاو هەم سەرکەوتووانە وهەم ئازادانە . 
 سایتی PUKmedia وەک ڕاگەیاندن بەشێکی سەرەکی و پێویستە لە گەشەسەندنی پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستاندا.
بە هیوای سەرکەوتنی بەردوەوام بۆ ستافی تێکۆشەری سایتی  PUKmedia.
سەمیر ئەمین
نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سوید
بروسكه‌ی پیرۆزبایی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین، بۆ PUKmedia
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia ،   د.دیار ابراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و ستافی PUKmedia كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 
به‌ڕێزان ...
سه‌رنووسه‌ری سایتی PUKmedia ...
ڕۆژنامه‌نووس و ستافی سایتی PUKmedia ...
به‌بۆنه‌ی یادی ( ١٩ ) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سایته‌كه‌تان پیرۆزباییه‌كه‌ی گه‌رمتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌م، هیواخوازم له‌گه‌ڵ پێكردنی مۆمی ( ١٩ ) ساڵه‌ی ته‌مه‌نتان ڕێچكه‌یه‌كی نوێی كاركردن بگرنه‌به‌ر كه‌ پڕبێت له‌ ڕاستگۆیی و متمانه‌ و به‌رده‌وام بوون وه‌ دووربێت له‌ هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و ناڕاست كه‌ ئێستا سۆشیاڵ میدیاكانی ته‌نیوه‌، هه‌روه‌ك ڕوون و ئاشكرایه‌ PUKmedia یه‌كێكه‌ له‌ زمانحاڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا گرنگی داوه‌ به‌ چه‌ندان ڕه‌هه‌ندی تری گرنگ كه‌ پێویستیه‌كی سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگای كوردی بوون، هاوكات هه‌واڵ و زانیاریه‌كانی به‌ ئیتیكێكی ڕۆژنامه‌وانی به‌رز گواستووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ متمانه‌یه‌كی له‌ڕاده‌ به‌ده‌ر درووست بكات له‌لای خوێنه‌ر، لێره‌وه‌ هیوام وایه‌ متمانه‌تان له‌لای خوێنه‌ران به‌ره‌و لوتكه‌ ڕێ بكات، به‌ ڕاستگۆیی له‌ هه‌واڵ و به‌رده‌وام بوون له‌ كاردا و ببنه‌ ڕه‌چه‌شكێن و نموونه‌ بۆ سایته‌كانی تری هه‌واڵ.
                د.دیار ابراهیم 
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین        

کارگێڕی مەڵبەند لە مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی لە PUKmedia دەکات
بروسكه‌ی پیرۆزبایی
‌‎به‌ڕێزان/ به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندان و په‌یامنێره‌ دڵسۆزەكانی PUKmedia 
لە ناخەوە به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی ١٧ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپەڕە‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان لێ ده‌كه‌ین، به‌ ڕاستی ئێوه‌ به‌ ئه‌رك و ماندوێتی خۆتان و بە خۆبه‌خشی په‌یامنێره‌ دڵسۆزه‌كانتان و ده‌ست و خامه‌ی ڕه‌نگینتان توانیوتانه‌ وه‌كو ئاوێنه‌یه‌كی ڕوونی ڕاستگۆیی ڕوداوه‌كان بن بۆ به‌خشی هه‌واڵه‌كان بڵاوكردنه‌وه‌ی كار و چالاكی ئۆرگانه ‌جیاوازه‌كان و  ڕوونکردنەوەی سیاسه‌تی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هەروەها مینبەرێکن بۆ هەموو ئەو نوسەرو ڕۆشنبیرانەی‌ كه‌ به‌ گیانێكی كوردانه‌و نیشتمان په‌روه‌رانه‌ له‌ خه‌می گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یاندان‌.
‌‎به‌رێزان وێرای جارێكی تر پیرۆزبایی له‌ خۆتان سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵ و هاوكاران و په‌یامنێرانتان له‌ كوردستان و له‌ ده‌ره‌وه‌ هیوای زیاتر سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێش چونتان بۆ ده‌خوازین و دڵنیاین كه‌ ئێوه‌ به‌ ئه‌زمون و سنگفراوانی خۆتان له‌ سه‌ر ڕێچكه‌ی حیكمه‌ت و په‌یامه‌كانی مام جه‌لالی نه‌مر هه‌میشه‌ مینبه‌رێكی ئسزاو ئازاد ده‌بن بۆ گەیاندنی ده‌نگی دلێر و ڕه‌خنه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ رێگای ئێوه‌وه‌ كار بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و گه‌شه‌كردنی بیری پێشكه‌وتن و خزمه‌تگوزای زیاترو  باشترکردنی کوکم ڕانی لە کوردستان و کارکردن بۆ خۆشبه‌ختی گه‌له‌كه‌مان.
‌‎ئیتر  هه‌ر شاد و هه‌ر سه‌ربه‌رز و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن بۆ پێشه‌وه‌
‌‎له‌ گه‌ڵ ڕێزدا
‌‎صاڵح قه‌یتوولی/ سوید

پیرۆزبایی ڕادیوی سلێمانی دەنگی مەڵبەندی ١ ی ڕێکخستنی سلێمانی بۆ PUKmedia 

بەڕێزان بەڕێوەبەرو ڕۆژنامەنوسان و کارمەندانی PUKmedia 
بەبۆنەی ساڵیادی وێبسایتەکەتانەوە.. ڕادیوی سلێمانی دەنگی مەڵبەندی ١ ی ڕێکخستنی سلێمانی
گەرمترین پیرۆزبایتان ئاڕاستەدەکەین  هیواخوازین هەمیشە لە پێشکەوتن گەشەکردندابێت  ، سەرباری بارگرانی بارودۆخە  ناهەموارەکان ، توانیوتانە درێژە بەکاروانی میدیایی بدەن  .. ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بپارێزن ، گرنگی بدەن بەهەموو بوارەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی  .
جارێکیتر پیرۆزبێت  هەمیشە سەرفرازو سەرکەوتوبن.
ڕادیوی سلێمانی / RS1

پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد: PUKmedia سه‌كۆیه‌كی میدیایی سه‌نگینه‌
پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌سوریا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23ی 1ی 2022 پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia ده‌كات.
 ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌یه‌:
به‌ڕێز كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی PUKmedia
سڵاوێكی راستگۆیانه‌
به‌بۆنه‌ی یادی (19)هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی PUKmediaه‌وه‌ به‌ناوی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان، پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخوازی كورد له‌سوریا پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی گه‌رمتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و هه‌ر له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێزیشتانه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان و سه‌رجه‌م كارمه‌دانه‌كانی ده‌كه‌ین كه‌وایان كرد ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ببێته‌ سه‌كۆیه‌كی میدیایی سه‌نگین و هاوسه‌نگ له‌سه‌رجه‌م ئاسته‌ جیاوازه‌كانی كوردستانی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی ده‌وڵه‌مه‌ندو كاركردنیان به‌شێوه‌یه‌كی راستگۆو پیشه‌ییانه‌.
هه‌ر له‌م بۆنه‌ خۆشه‌ویسته‌دا به‌پێویستی ده‌زانین ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان به‌رز بنرخێنین له‌پای  گرنگیدانی به‌ ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌كوردستانی سوریا و رووماڵكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و رووداوه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سوریا به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌ت، هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ میدیاییه‌ تێكۆشه‌ره‌ ده‌خوازین كه‌ خزمه‌ت به‌گه‌لی كوردو دۆزه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ره‌واكه‌ی ده‌كات.
عه‌لی شه‌مدین
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و نوێنه‌ری 
پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتنخواز له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق

بروسكه‌ی پیرۆزبایی به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی میدیایی ئاینده‌ بۆ PUKmedia
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی PUKmedia كاروان سامان حسێن
به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی میدیایی ئاینده‌، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌رو ستافی  PUKmedia كردووه‌، ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 
به‌ڕێزان سه‌رنوسه‌ر و ستافی پیوكه‌ی میدیا ساڵیادی دامه‌زراندنی ده‌زگاكه‌تان لێ پیرۆزبێت
به‌ناوی خۆم و ستافی دامه‌زراوه‌ی میدیایی ئاینده‌ له‌ گه‌رمیان پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاراسته‌ ئه‌كه‌ین ده‌ستی ماندوتان ئه‌گوشین، به‌وهیوایه‌ین به‌م سه‌نگه‌ قورسه‌وه‌ خزمه‌ت و كۆششتان به‌رده‌وام بێت. 
پیوكه‌ی میدیا سایتی ڕه‌سمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، میدیایه‌كی ئه‌لیكترۆنی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌نگینه‌، سه‌كۆ و بڵندگۆی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌،هاوسه‌نگی و سه‌نگینی خۆی پاراستووه‌ له‌هه‌موو گۆرانكارییه‌ سیاسی و ئابورییه‌كان و لێكه‌وته‌كانی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌ ته‌كنۆلۆژییه‌كان خۆی گونجاندووه‌ و دوور له‌ هه‌ڵچون شڵه‌ژان كاری میدیایی خۆی كردووه‌. 
هه‌میشه‌ په‌ڕه‌یه‌كی به‌رده‌ستی نوسه‌ر و قه‌ڵه‌مه‌كان بووه‌،هاوكات به‌زمانه‌ جیاوازه‌كان گۆڕانكاری و هه‌واڵ و  په‌یام و باری گوزه‌رانی زیندووی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی به‌دنیای ده‌ره‌وه‌ش ئاشانا كردووه‌. 
ئومێد ده‌كه‌ین به‌رده‌وامبوون و پێشكه‌وتن و نوێگه‌ری بكه‌نه‌ ڕێچكه‌ی هه‌میشه‌یی كاركردنی ئه‌م میدیا سه‌نگین و خۆشه‌ویسته‌، دوباره‌ له‌هه‌موان پیرۆزبێت و ئێوه‌ش ماندوونه‌بن.
كاروان سامان حسێن
به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی میدیایی ئاینده‌

بروسكه‌ی پیرۆزبایی په‌یمان حمه‌تاته‌ لێپرسراوی ناوه‌ندی سوید بۆ PUKmedia 
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ری PUKmedia ، "په‌یمان حمه‌تاته‌" لێپرسراوی ناوه‌ندی سوید، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و ستافی PUKmedia كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 
بۆ به‌ڕێزان سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و ستافی PUKmedia ی خۆشه‌ویست
به‌بۆنه‌ی داگیرساندنی مۆمی 19 ساڵه‌ی ماڵپه‌ڕی PUKmedia ه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رنووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان و ستافی PUKmedia ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌و پێشچونتان بۆ ده‌خوازم  كاره‌كانتاندا. 
 په‌یمان حمه‌تاته‌ 
لێپرسراوی ناوه‌ندی سوید
 
PUKmedia تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket