riklam

هاووڵاتییەكی عیراقیی لەفڕۆكەخانەی ئەستەنبوڵ گیانی لەدەستدا

عیراق 07:47 PM - 2022-01-20

نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری كۆچ و پەنابەران ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی 1ی 2022 رایگەیاند: لەلایەن دەسەڵاتدارانی فڕۆكەخانەی ئەستەنبوڵەوە پێیان راگەیەنراوە كە هاووڵاتییەكی عیراقی لەناو فڕۆكەخانە گیانی لەدەستداوەو هیچ كەسێكی لەگەڵدا نەبووە.

لەو بارەیەوە، كوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتكە لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە رایگەیاندووە كۆچكردووەكە هاووڵاتی عیراقییەو ناوی (قەدۆ راكان ئەحمەدە)و لەدایكبووی ساڵی 1969یەو هەڵگری رەگەزنامەی ئوسترالییە.

راشیگەیاند: لەئێستادا تەرمی كۆچكردووەكە لەنەخۆشخانەی ئەرنۆتكویەو داواش لەهاووڵاتیان دەكات لەئەگەری دەستكەوتنی زانیاری لەسەر خێزانەكەی نوێنەری دەزگای لوتكە لەتوركیا بەژمارە تەلەفۆنی 009054281019910 لێبەئاگادار بكەنەوە.

 

PUKmedia دامەزراوەی لوتكە


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket