riklam

به‌‌بڕیاری قوباد تاڵه‌‌بانی سه‌رای كفری نوێ ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 08:50 PM - 2022-01-19

دوای ئه‌‌وه‌‌ی له‌‌ماوه‌‌ی ڕابردوو، قوباد تاڵه‌بانیجێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران، سه‌ردانی قه‌زای كفری كرد و شوێنه‌واری دێرینی سه‌رای كفری به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌كه‌مو كورتییه‌كانی كۆڵییه‌وه‌ و به‌ڵێنی نوێكردنه‌وه‌یدا، له‌ئێستادا و بۆ پاراستنی مێژوو و كلتور و شارستانیه‌تی دێرینی كفری و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی داواكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری گه‌رمیان، ده‌‌ستكرا به‌‌كاره‌‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و بینایه‌‌. 

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی هه‌ردوو نهۆمی باڵه‌خانه‌كه‌ نوێده‌كرێته‌وه‌ له‌سه‌ر شێوازی دێرینی خۆی و پێداویستیه‌كانی بۆ دابین ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌هاوتای ئه‌و مێژووه‌ بێت كه‌سه‌رای كفری پێ ناسراوه‌.

جێی باسه‌ سه‌رای كفری كه‌وتۆته‌ به‌ری خۆرئاوای كفری و له‌ساڵی 1919 له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ۳۷٤ مه‌تر دووجا دروستكراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ك شوێنه‌وارێكی دێرین لێی ده‌ڕوانڕێت سه‌رای كفری تا كۆتایی ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردوو دادگای كفری و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی تری له‌خۆگرتبوو.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket