riklam

پشووەکەی خوێندنی باڵا مووچە راناگرێت

کوردستان 07:05 PM - 2022-01-19

وەزارەتى خوێندنى باڵا پشوى سەرتاسەرى لە دامودەزگاکانى ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەشدەکات کە دابەشکردنى موچە بەردەوام دەبێت.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوتوە: بەهۆى هاتنى شەپۆڵێکى دیکەى سەرماو سۆڵەو بەفربارین لە شارەکانى هەرێمى کوردستان و لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى مامۆستاو فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان، بە بڕیارى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سبەى پێنجشەمە ڕێکەوتى (2022/1/20) لەسەرجەم دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا و دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى (حکومى و تایبەت) لە تەواوى شارەکانى هەرێمى کوردستان پشوى رەسمی دەبێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەبارەت بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانیش، بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى و لێژنەى پەیوەندیدار بە دابەشکردنى موچە لە وەزارەت و زانکۆکان و دامودەزگاکان دەوامى ئاسایى خۆیان دەکەن بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران بەپێى ئەو ئالیەتەى دایدەنێن، بۆ ئەمەش فەرمانبەران دەتوانن بۆ وەرگرتنى موچەکانیان سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى و لێژنەکانى دابەشکردنى موچە بکەن.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket