riklam

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پارێزەرو پشتیوانی كاكەییەكانە

ی ن ک 07:48 PM - 2022-01-17

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆزبایی لەكاكەییەكان دەكات و رایگەیاند: كاكەییەكان كە پێكھاتەیەكی رەسەن و گرنگی گەلەكەمانن و لە مێژووی دێرین و نوێشدا ھەمیشە لە ریزی پێشەوەی خەبات بوون و رۆڵی جوامێرانەیان لەپێكەوەژیانی ئاینی و كۆمەڵایەتی كوردەواریدا بەرز دەنرخێنین.

دەقی بروسكەی پیرۆزباییەكە: 
كاكەییەكان كە پێكھاتەیەكی رەسەن و گرنگی گەلەكەمانن، لە مێژووی دێرین و نوێشدا ھەمیشە لە ریزی پێشەوەی خەبات بوون و رۆڵی جوامێرانەیان لەپێكەوەژیانی ئاینی و كۆمەڵایەتی كوردەواریدا بەرز دەنرخێنین.
ئەمشەو خوشك و برایانی كاكەیی كە جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) بەڕێدەكەن، وێڕای گەرمترین پیرۆزباییمان بەم بۆنەیەوە، ئومێدەوارم لە كەشێكی ئارام و خۆشیدا ئەم جەژنە بكەنەوە و ئەمشەو ببێتە مایەی تەبایی و قوڵكردنەوەی برایەتی و خۆشەویستی زیاتر لەناو گەلەكەماندا.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك ھەمیشە پارێزەرو پشتیوانی بەدیھێنانی مافەكانتان دەبێت و پارێزگاری لە تایبەتمەندی ئاینیی كاكەیی و ئاینزاكان و پێكھاتەكانی تری نەتەوەكەمان دەكات، كە بەسەدان ساڵە لەم كوردستانەدا پێكەوە دەژین و لێبووردە لەبەرامبەر جیاوازییەكان بە ئاشتییانە و برایانە ژیان بەڕێدەكەن.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم جەژنەتان لێدەكەین 
ھەر شاد و سەربەرز و سەركەتووبن
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٧ی ١ی ٢٠٢٢
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket