riklam

هەڵەبجە.. نەوت بە 90 هەزار دابەشدەکرێت

کوردستان 06:04 PM - 2022-01-17

هەفتەی داهاتوو نەوتی سپی لە سنوری پاورێزگای هەڵەبجە دابەشدەکرێت و بەرمیلێک نەوت بە 90 هەزار دەبێت.

 

نوخشە ناسیح قایمقامی قەزای مەڵبەندی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی نەوتی سپی لە هەڵەبجە دەستپێدەكات و هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوت وەردەگرێت.

 

وتیشی: لە بەرامبەر هەر بەرمیلێك نەوت بڕی 90 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت، کەئێمە لەهەوڵداین ئەو پارەیە کەم بکرێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ساڵانە پێویستمان بە 6 ملیۆن و 500 لیتر نەوت زیاترە کەدابەشی بکەن بەسەر هاوڵاتیاندا و ئەو برەی ساڵی پار لە حکومەتی عیراقەوە بەدەستمان گەیشت لەو بڕە کەمتر بوو.

 

ئەوەشیخستەروو، کەلەئێستادا ناحیەکان نەوتیان بەدەست گەیشتوەو لەهەفتەی داهاتوو دەگاتە ناو شار.

 

PUKmedia تایبەت

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket