riklam

چەند كارمەندێك بەهۆی بەفرەوە لەچیایەك رێگایان لێدەگیرێت

کوردستان 05:25 PM - 2022-01-17

سێ كارمەندی پاسەوانی سنور لەشاخی حاجیەڕێی هەورامان گیریان خواردوەو لەڕێی چەند تیمێكەوە هەوڵی رزگاركردنیان دەدرێت.
سەرچاوەیەكی تایبەت بەPUKmediaی راگەیاند: ئەو سێ كارمەندەی پاسەوانی سنور كە لەمەرزی سەرسیپەی گوندی دەرەی مەڕ لەسنوری ناحییەی بیارە لەشاخی حاجیەڕێ لەئەركدان، بەهۆی زۆری بەفرەوە رێگایان لێ گیراوەو گیریان خواردوە.
وتیشی: لەئێستاشدا سێ تیم سەرقاڵی رزگاركردنیانن و لێیان نزیك بونەتەوە، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەكەوە نەتوانراوە زوتر رزگار بكرێن.
 PUKmedia هەورامان جەلال – هەورامان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket