riklam

له‌م شاره‌ ده‌وام كه‌مكرایه‌وه‌

عیراق 04:36 PM - 2022-01-17

شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌ پارێزگای كه‌ركوك به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبون به‌ كۆرۆنا، بڕیاریدا ده‌وامی ره‌سمی فه‌رمانگه‌كانی ئه‌و شاره‌ كه‌مبكاته‌وه‌ .
له‌ راگه‌یه‌نراوێكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌ كه‌ركوك كه‌ ئه‌مڕۆ 17-1-2022، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیداهاتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا رێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ پارێزگای كه‌ركوك رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد، وه‌ك رێكارێك بۆ رێگری زیاتر له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی ره‌سمی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك درا، به‌ڕێژه‌ی له‌ 50%.

هه‌رله‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌دراوه‌، ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی 17ی كانوونی دووه‌م تاكو 27 هه‌مان مانگ كاری پێده‌كرێت و به‌رده‌وامی ده‌بێت.

راشیگه‌یاندووه‌، ده‌وامی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك و زانكۆی كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌ده‌ی شاره‌كه‌، به‌پێی داواكاری فه‌رمانگه‌كانیان ده‌بێت و بۆ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تیش، بوونی كارتی ڤاكسین و پشكنینی (پی سی ئاڕ)، ده‌كرێته‌ به‌ مه‌رج  .

PUKmedia شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌ كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket