riklam

له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما نرخی نه‌وتی سپی به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان 03:45 PM - 2022-01-17

هاتنی شه‌پۆلی به‌فرو باران له‌ ناوچه‌جیاجیانی هه‌رێمی كوردستان نرخی نه‌وتی سپی ماڵانی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌. 

فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم فرۆشیاری نه‌وت له‌ ساحه‌ی نه‌وت و غازی هه‌ولێر به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند؛ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 165 هه‌زار دیناره‌ به‌راورد به‌ رۆژی پێشتر 10 هه‌زار دینار هاتۆته‌ سه‌ر نرخه‌كه‌ی، وتیشی چه‌ند جۆرێك نه‌وت له‌م بازاڕه‌دا ده‌فرۆشرێت به‌پێی جۆری كوالیتییه‌كه‌ی نرخه‌كه‌ی ده‌گۆرێت. 

مام عه‌لی یه‌كێك له‌و فرۆشیارانه‌ی كه‌ نه‌وت ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ ماڵان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له‌م وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه‌یه‌دا، به‌هۆكاری گرانی نرخه‌كه‌ی  به‌شێكی زۆری هاووڵاتییانی هه‌ولێر ئه‌م ساڵ به‌جلیكان نه‌وت ده‌كڕن و توانای كڕینی به‌رمیلێك نه‌وتیان نییه‌.

ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما خواست له‌سه‌ر نه‌وت زۆرتر ده‌بێت بۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ی ماڵه‌كان، و نرخه‌كه‌شی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردادێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاووڵاتییانی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌. 

PUKmedia سه‌رباز محه‌مه‌د 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket