riklam

خانووه‌ زیاده‌ڕۆكان تاپۆ ده‌كرێن

عیراق 03:19 PM - 2022-01-17

به‌پێی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، بڕیاردراوه‌، خانووه‌ زیاده‌ڕۆكانی له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق تاپۆ بكرێن. 

به‌پێ بڕیاری ژماره‌ 418 ی ساڵی 2019 بڕیاره‌ ده‌ستبكرێت به‌ تاپۆكردنی خانوه‌ زیاده‌ڕوكان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ لایه‌ن پارێزگای شاره‌كانه‌وه‌ دروست ده‌كرێت بۆ ده‌ستپێكردنی ریكاره‌كان، به‌پێی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ ده‌ست PUKmedia كه‌وتوه‌ به‌ ژماره‌ 418 كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2019 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ئه‌و بڕیاره‌ دراوه‌و تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراوه‌. 
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia كه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵاوه‌ به‌ده‌ستی كه‌وتووه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردوه‌ له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌، كار به‌و بڕیاره‌ بكه‌ن، به‌م مه‌رجانه‌ی لای خواره‌وه‌:

1.ئه‌بێ زیاده‌ڕۆییه‌كه‌ سودمه‌ند نه‌بووبێت.
2.ئه‌بێ ڕووبه‌ره‌كه‌ی 200 مه‌تر بێت.
3.ئه‌بێ زیاده‌ڕۆییه‌كه‌ له‌سه‌ر سنوری شاره‌وانی بێت.
4.ئه‌بێ زیاده‌ڕۆییه‌كه‌ خانو بێت نه‌ك هه‌یكه‌ل.
5.به‌پێی ڕوبه‌ر نرخ داده‌ندرێت بۆ تاپۆكردنی ڕێژه‌ی له‌ %5 پاره‌ له‌ هاووڵاتی وه‌رده‌گیرێت  ئه‌وه‌ی تریش له‌ ماوه‌ی 20 به‌قست پاره‌كه‌ی ده‌درێت به‌ حكومه‌ت.

PUKmedia ئازاد شكور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket