}

ئاگاداریه‌ك له‌لیژنه‌ی فریاگوزاری سلێمانییه‌وه‌

کوردستان 08:28 PM - 2022-01-16

لیژنه‌ی فریاگوزاری سلێمانی برِیاریدا به‌داخستنی رِێگای ده‌باشان له‌پردی ده‌باشان به‌ره‌و كوردسات و مه‌لا داوده‌و تونێلی پێشڕه‌و به‌هۆی به‌فربارینێكی زۆرو دروستبوونی ئاسته‌نگ له‌جموجۆڵی ئۆتۆمبێل له‌و ده‌ووروبه‌ره‌.

تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانی له‌ئێستادا سه‌رقاڵی رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ن كه‌ له‌و ناوچانه‌ گیریان خواردووه‌، له‌ هه‌مانكاتدا تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی و رِێگاوبان و هاتوچۆی سلێمانی به‌ هه‌ماهه‌نگی سه‌رقاڵی كردنه‌وه‌ی رِێگاكان و رِێكخستنی رِه‌وشی هاتوچۆن.

به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له‌به‌ر دروستنه‌بوونی دۆخی ناهه‌موارو مه‌ترسیدار له‌و سنورانه‌ داوا له‌شۆفێران ده‌كات رِوو نه‌كه‌نه‌ ئه‌و شوێانه‌و له‌كاتی پێویستدا ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ژماره‌ 100 سه‌نته‌ری رِێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان JCC ، 188 كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی، 115 به‌رگری شارستانی سلێمانی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket