riklam

سكاڵاكانی تایبەت بەراگرتنی كاری پەرلەمان سەیردەکرێت

عیراق 06:28 PM - 2022-01-16

دادگای باڵای فیدڕاڵی رۆژی چوارشەممە 19/1/2022 ی وەك وادە بۆ سەیركردنی سكاڵاكانی تایبەت بەراگرتنی كاری دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێی نوێنەران دیاریكرد.

 

دادگاكە لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە ئاشكراشیكردووە سەعاتی 9ی سەر لەبەیانی رۆژی چوارشەممە 19/1/2022 وەك وادە دیاریكرا بۆ سەیركردنی ئەو دوو سكاڵایەی بەهەردوو ژمارەكانی 5/ فیدڕاڵی/ 2022 و 6/فیدڕاڵی/2022 لەلایەن سكاڵاكاران باسم خەزعەل خەشان و مەحمود داود سەلمان كەلەسەر سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمار كراون و مەبەست لێیان تانەدانیان بوو لەدەستوورییەتی دانیشتنی یەكەمی خوولی پێنجەمینی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

 

لای خۆشیەوە، تاریق حەرب پسپۆڕو شارەزا لەبواری یاسا بە PUKmedia ی راگەیاند: وادەكە نزیكەو بڕیارێكی زۆر باشیش بوو بەتایبەتیش بۆ ئەو بارودۆخەی لەئێستادا وڵاتی پێدا تێپەڕ دەبێت، روونیشی كردەوە، پەكخستنی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەمانای پەكخستنی كاری ئەنجومەنەكەیە.

 

راشیگەیاند:  وادەكە دەستوورییەتی كاری دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان یەكلایی دەكاتەوە بەبەڵی یاخود بەنەخێرو جەختیشی كردەوە كە وادەكە بوار دەڕەخسێنێت بۆ تەواوكردنی رێكارە دەستوورییەكان و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ‌.

 

PUKmedia تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket