riklam

وادەی بڕیاردانی داوای راگرتنی كاری پەرلەمان دیاریدەكرێت

عیراق 04:41 PM - 2022-01-16

شارەزایەكی بواری یاسا ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی 1ی 2022 رایگەیاند كە ڕەنگە دادگای فیدڕاڵ پرسی راگرتنی كاری دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران پێش كۆتایهاتنی ماوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ‌ یەكلایی بكاتەوە.

 

جێی ئاماژەیە دادگای فیدڕاڵی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو پاڵپشت بەو سكاڵایانەی كە هەریەك لەپەرلەمانتاران باسم خەشان و مەحمود مەشهەدانی پێشكەیانكرد بڕیاری راگرتنی كاری دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێی نوێنەرانی دا.

 

لەو بارەیەشەوە، د.عەلی تەمیمی شارەزای یاسایی بە PUKmedia ی راگەیاند: ناتوانرێت پێشبینی وادەی یەكلایی كردنەوەی ئەمری وەلائی بكرێت كە پەیوەستە بەپرسی راگرتنی كاری دەستەی سەرۆكایەتی نوێی نوێنەران، چونكە ئەوە مورافەعەیەو رەنگە درێژە بكێشێت.

 

راشیگەیاند: دادگای فیدڕاڵی رایگەیاندووە كە سەرپێچی لەكاتی دیاریكراو نەكراوە، ئەوەش مانای ئەوەیە دادگای فیدڕاڵ پێش كۆتایی ماوەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆك كۆماری نوێ‌ ئەو پرسە یەكلایی دكاتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشدا رۆژی 8ی شوباتی مانگی داهاتوو كۆتا رۆژی ماوەی دەستوورییە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و دوو جێگرەكە ئەگەر سكاڵاكان پەسەند بكرێن.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket