riklam

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سوره‌ له‌سه‌ر پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن

عیراق 04:03 PM - 2022-01-16

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێداگری له‌سه‌ر پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی.    

ره‌سوڵ رازی ئه‌ندامی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان رایگه‌یاندووه‌؛ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هێشتا گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌گه‌ر دادگای فیدڕاڵی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فراكسیۆنی ره‌وتی سه‌در بڕیار نه‌دات، ئه‌وا له‌ دانیشتنی دووه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا بابه‌تی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند؛ دادگای فیدراڵی پشت ده‌به‌ستێت به‌ به‌ڵگه‌كان و ژماره‌ی ئه‌و ناوانه‌ی پێشكه‌شكراون تا گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی دیاری بكات.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ئاشكراشیكردووه‌، ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بتوانێت سێ به‌شی په‌رله‌مانتاران پێكبهێنێت، واته‌ زیاتر له‌ 110 كورسی په‌رله‌مانی هه‌بێت، ئه‌وا هه‌نگاو ده‌نێن بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنی په‌رله‌مانی گه‌وره‌تر.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket