riklam

سنە.. گەنم بۆ 14 پارێزگای ئێران دابیندەكات

کوردستان 01:11 PM - 2022-01-16

سەرۆكی ڕێكخراوی جیهادی كشتوكاڵی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: پارێزگای سنه یەكێكە لەو 10 پارێزگایەی كە بواری بەرهەمهێنانی گەنم لەپلەی بەرزدان.

فەرید سپەری سەرۆكی ڕێكخراوی جیهادی كشتوكاڵی پارێزگای سنە لە بیست و هەشتەمین كۆبوونەوەی بنكەی ئاسایشی خۆراك ڕایگەیاند: گەنم كاڵایەكی ستراتیژییە و پارێزگای سنە جگە لەوەی كە گەنمی خۆی دابین دەكات، گەنم بۆ 14 پارێزگای دیكەی ئێرانیش هەناردە دەكات. 

سپەری ڕاشیگەیاند: گەنم و برنج لە كاڵا ستراتیژییەكان و دەبێت گرنگی پێبدرێت و داواشی كرد كە ئەو كەسانەی كە لە نانەواخانەكان كار دەكەن خول ببینین بۆ ئەوەی ئارد و گەنم بەفیڕۆ نەچێت.  
PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket