riklam

دوو تۆمەتبار دەستگیر دەكرێن

کوردستان 10:32 AM - 2022-01-16

مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان – نووسینگەی‌ بەكرەجۆ و نووسینگەی‌ رۆژهەڵات لەدوو چالاكی‌ جیادا دوو تۆمەتباریان بەتاوانی‌ دزیكردن دەستگیركرد.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ هاووڵاتییەك كە بڕی‌ هەزار دۆلاری‌ ئەمریكی‌ لێدزرا بوو‌، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
ئەوەشی راگەیاند: تۆمەتبار (ب، ئـ، ب) لەدایكبووی‌ 1998 بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 443 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن، هاوكات تۆمەتباری‌ ناوبراو دانی‌ بەتاوانەكەیدا ناوە و لەسەر دۆسیەیەكی‌ دیكە و بەپێی‌ ماددەی‌ 428 لەبنكەی‌ پۆلیسی‌ بەكرەجۆ سكاڵای‌ لەسەر تۆماركراوە و داواكراو بووە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی راگەیاندووە: لەلایەكی‌ دیكەوە و پاش چاودێریكردن ‌و كۆكردنەوەی‌ زانیاری‌ لەسەر تۆمەتبارێك كە بڕێكی‌ زۆر جەگی‌ سەقف بەستنی‌ دزیبوو، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر توانرا تۆمەتبار (ئـ، ع، س) لەلایەن مەفرەزەكانی‌ نووسینگەی‌ رۆژهەڵاتی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوانەوە دەستگیر بكرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو: تۆمەتباری‌ ناوبراو دانی‌ بەتاوانەكەیدا ناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەر و بەپێی‌ ماددەی‌ 444 لەیاسای‌ سزادان ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

PUKmedia راگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی بەڕێوەەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket