پێمان نایه چله‌ی زستانه‌وه
هەمەڕەنگ 06:54 PM - 2022-01-15
كورد هه‌ر له‌كۆنه‌وه‌ی خۆی بۆ چله‌ی زستان ئاماده‌كردوه
له‌ئه‌مڕۆوه چووینه ناو چله‌ی زستانه‌وه، ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه ماوه‌كه‌ی 40 رۆژه، وه‌رزی زستان 90 رۆژه 25ی سه‌ره‌تا و 25ی كۆتایی، ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌مێنێته‌وه 40 ڕۆژه‌و و به چله‌ی زستان ناوده‌برێت، مانگه‌كانی زستان بریتین له به‌فرانبار، رێبه‌ندان، ره‌شه‌مێ.
چله‌ی زستان له 15ی مانگی یه‌كه‌وه (25 مانگی به‌فرانبار) ده‌ستپێده‌كات، واته 25 رۆژ دوای هاتنی وه‌رزی زستان، كۆتاییه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته 24 ی مانگی دووه‌وه (5 ی مانگی ره‌شه‌مێ) .
جگه له چله‌ی هاوین، له كورده‌واریدا دوو جۆر چله هه‌یه بۆ زستان، كه پێی ده‌ڵێت چله‌ی گه‌وره و چله‌ی بچووك، ئه‌و جیاوازیه‌ش بۆ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی كوردستان له گه‌رمیان و كوێستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر له كۆنه‌وه كورد خۆی بۆ چله‌ی زستان ئاماده‌كردوه، ئاڵف و تفافی بۆ ئاژه‌ڵ و خۆراكی بۆ خێزانه‌كه‌شی هه‌ڵگرتووه، ده‌رباره‌ی چله وه‌ك وتراوه (ئه‌مسه‌ری چله و ئه‌وسه‌ری چله تیا ده‌بارێ به‌فری زله، یان یه‌ك ڕۆژی بمێنی له ئارا كلكی بزن ده‌كات به دارا)
له ڕابردوودا كورده‌واری ئه‌وه‌ی توانا و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوبێت، له‌م وه‌رزه‌ی زستانه به‌گشتی و له چله‌دا به‌تایبه‌تی بایه‌خی به خواردن و شه‌وچه‌ره داوه، به تایبه‌ت مێووژ و گوێز و بادام.
قاورمه‌ی گۆشت یه‌كێك بووه له‌و خواردنه گرنگانه، خاوه‌ن ماڵ به‌رخێك یان كارێكی له مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌ی جیا ده‌كرده‌وه و قه‌ڵه‌وی ده‌كرد بۆ زستان، پێیان ده‌گوت (دابه‌سته) به‌رده‌وام ئاڵف و ئالیكی باشی بۆ داده‌نرا، تا به ته‌واوی قه‌ڵه‌و ده‌بوو، له‌م وه‌رزه‌دا سه‌ریان ده‌بڕی و هه‌موو گۆشته‌كه‌یان له‌ئێسقانه‌كه‌ی جیا ده‌كرده‌وه و وردر ورد ده‌جنرا، دواتر له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكی گه‌وره‌دا لێده‌نرا تا به ته‌واوی سور ده‌بۆوه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك سارد ده‌بۆوه، ده‌كرایه ناو كوپه‌ڵه‌یه‌كی شین یان سه‌وزه‌وه، سه‌ره‌وه‌ی به ته‌واوی داده‌پۆشرا و له شوێنێكی تایبه‌ت هه‌ڵده‌گیرا و ده‌پارێزرا، جگه له كابانی ماڵ كه‌س بۆی نه‌بوو ده‌ستكاری بكات، له‌م وه‌رزه‌دا بۆ خێزان یان میوانی خۆشه‌ویست یان ئه‌و كاته‌ی بواری چێشتلێنان نه‌بوایه، كه‌مێكی لێ ده‌رده‌هێنراوه و گه‌رم ده‌كرایه‌وه‌و ده‌خورا، به‌ڵام به‌خوا تا نه‌یخۆیت نازانیت تامی چییه.
نوسینی / عه‌بدول محه‌مه‌د
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18