riklam

ساڵۆنی لاپه‌ڕه‌ نۆی ناوه‌ندی هه‌ولێر كتێبێكی نوێ ده‌ناسێنێت

کتێب 02:15 PM - 2022-01-15

كتێبی (بارودۆخی سیاسیی باشووری كوردستان له‌ماوه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و رژێمی به‌عسدا (١٩٨٣-١٩٨٥)) حه‌وته‌م بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێره‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌رێژه‌ی چالاكیه‌كانی خۆیداو به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌نوسه‌ران و رۆشنبیران و مامۆستایانی زانكۆ، ساڵۆنی لاپه‌ڕه‌ نۆی ناوه‌ندی هه‌ولێری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان مه‌راسیمی ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی( بارودۆخی سیاسیی باشووری كوردستان له‌ ماوه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و رژێمی به‌عسدا (١٩٨٣-١٩٨٥)) له‌ نووسینی دكتۆر ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین كه‌ حه‌وته‌مین بڵاوكراوه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێره‌ بڵاوكرایه‌وه‌.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا نوسه‌ر كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌و ناوه‌رۆكی خسته‌ڕوو، باسی گرنگی ئه‌و قۆناغه‌و هۆكاره‌كانی دروستبوون و كۆتاییهاتنی دانوستانه‌كانی كردو به‌شێك له‌دیكۆمێنته‌كانی خسته‌ڕوو.

كتێبی بارودۆخی سیاسی باشوری كوردستان، له‌ماوه‌ی دانوستانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و رژێمی به‌عسدا 1983-1985   چه‌ند ته‌وه‌رو باسێك له‌خۆی ده‌گرێت ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نوێ و ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان و دۆخی باشوری كوردستان له‌و كاته‌دا و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك نامه‌ و ده‌نوستنوسی مێژووی و وێنه‌ی تێدایه‌، كۆره‌كه‌ش به‌خستنه‌رووی سه‌رنج و تێبینی و گفتوگۆكردنیان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ كۆتایی پێهێنرا.

PUKmedia سه‌رباز محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket