riklam

قەڵادزێ .. تۆمەتبارێك دەستگیركرا

کوردستان 01:41 AM - 2022-01-15

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە لەسنوری  قەڵادزێ تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
موقەدەم شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ئەمشەو ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ و ناڤارایەك ڕوویداو لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆپڵەكە بریندار بوو، دوایی ڕووداوەكەش تۆمەتبارەكە ڕایكردووە و پاش وەرگرتنی فەرمانی دادگاش هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن تۆمەتبارەكەیان دەستگیركرد.
وتیشی: "باری تەندروستی بریندارەكە جێگیرەو دەستیش گیراوە بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكەدا، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.
PUKmedia ئاراز رەسوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket